نیسان 29, 2025 15:50 Asia/Tehran
  • هەڵبڕانی سەرانسەری کارەبا لە پورتوگال و ئیسپانیا

ڕۆژی دووشەممە کارەبای سەرانسەری ئیسپانیا و پورتوگال لە شارە جۆربەجۆرەکان لەوانە پێتەختەکانی ئەو دوو وڵاتە، هەڵبڕا.

هەڵبڕانی سەرانسەری کارەبا لە ئیسپانیا بووە هۆی کوژانەوەی ترافیک لایتەکان و کێشەی هاتووچۆ لە شەقامەکانی مادرید هاتە ئاراوە. هەروەها لە پاش بڕانی کارەبا،  گواستنەوە بە شەمەندەفەریش پەکی کەوت . جگە لەوە چەند ناوچەیەکی باشووری فەڕانساش  بۆ ماوەیەکی کورت کەوتە ژێر کارتێکەری ئەم قەیرانە.  شایانی ئاماژەیە خزمەتگوزاری لە نەخۆشخانەکانیش بەهۆی  هەڵبڕانی کارەبا وەستا و لە پورتوگالیش هەڵبڕانی کارەبا، گەلێک تەنگوچەڵەمەی نایەوە  و قەیرانی بەدی هێنا.

 

سەرپەیڤ