یەکێتیی ئەورووپا: لە پرسی ئەتۆمی ئێراندا پشتیوانی دیپلۆماسین
May 05, 2025 19:14 Asia/Tehran
بەرپرسی سیاسەتی دەرەوەی یەکێتیی ئەورووپا جەختی لە پاڵپشتی ئەو بلۆکە لە دیپلۆماسی سەبارەت بە پرسی ئەتۆمی ئێران کرد.
کایا کاڵاس، بەرپرسی سیاسەتی دەرەوەی یەکێتیی ئەورووپا دەڵێت: بلۆکەکە پشتیوانی لە دیپلۆماسی دەکات سەبارەت بە پرسی ئەتۆمی ئێران. کاڵاس لە پەیامێکدا لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئیکسدا نووسیویەتی: لەگەڵ عەباسی عەراقچی، وەزیری دەرەوەی ئێران قسەم کردووە سەبارەت بە جەختکردنەوە لەسەر پشتیوانیی یەکێتیی ئەورووپا لە دیپلۆماسی سەبارەت بە پرسی ئەتۆمی ئێران و کەمکردنەوەی توندوتیژی لە ناوچەکەدا. وتەکانی ئەو بەرپرسە باڵایەی ئوروپاییە سەبارەت بە پرسی ئەتۆمی ئێران لە کاتێکدایە کە پێدەچێت دانوستانکارانی ئێران و ئەمریکا خولی چوارەمی دانوستانەکان لە کۆتایی ئەم هەفتەدا یەڕێوە ببەن .