May 08, 2025 15:02 Asia/Tehran

ئەرتەشی پاکستان ڕایگەیاند سیستمی بەرگری ئاسمانی ئەو وڵاتە لە نیوە شەوی ڕابردوو تا بە ئەمڕۆ 25 فڕۆکەی بێ فڕوکەوانی سازکراوی ڕژێمی زایونی کە لە هیندەوە بەرەو ناوچە جوراوجورەکان بەڕێ کرا بوون خستووەتە خوارەوە

بە گوێری ڕاپوڕتی  سەرچاوە پاکستانیەکان  ئەرتەشی هیند کەڵک وەردەگرێت لە خۆفڕی سازکراوی ڕژێمی زایونی ناسراو بە هاروپ  و ئەرتەشی  پاکستان وتویتی  پاشماوەی  خوفڕەکانی هارووپ سازکراوی  ئیسرائیل لە ناوچە جوراوجورەکان لە سەرانسەری پاکستان خەریکی کۆ دەکرێنەوە . لە هەمان کاتدا وەزیری بەرگری هیندستان ڕایگەیاند کە لانیکەم ١٠٠ تیرۆریست لە کاتی هێرشە ئامانجدارەکانی سوپای هیندستان کوژراون.

هەروەها بانگەشەی ئەوەی کرد کە وڵاتەکەی بە نیاز نییە گرژییەکان زیاتر بکات، بەڵام ئەگەر پاکستان هەر هەنگاوێک بگرێتەبەر، هیندستان پاشەکشە ناکات. بەگوێرەی هەواڵێکی دیکە، لە کاتێکدا وەزارەتی بەرگری هیندستان هێرشی بۆ سەر بەرگرییە ئاسمانییەکانی پاکستان لە لاهور ڕاگەیاند؛ ئیسلامی ئاباد هەروەها ڕایگەیاند کە ٤٠ بۆ ٥٠ سەربازی هیندستانی کوشتوو.

خواجە محمد ئاسیف وەزیری بەرگری پاکستان هەروەها ڕایگەیاند، دوای هێرشە مووشەکییەکەی هیندستان، فڕۆکە جەنگییەکانی وڵات و هێزی بەرگری ئاسمانی سەرکەوتوبوون لە خستنەخوارەوەی پێنج فڕۆکەی جەنگی هیندستان.

هەروەها سوپای پاکستان ڕایگەیاند کە هیچ سەرباز و دامەزراوەیەکی سەربازی لە هێرشە مووشەکییەکانی هیندستان زیانیان پێنەگەیشتووە و تا ئێستا ٣١ هاووڵاتی مەدەنی لە هێرشە مووشەکییەکانی هیندستان کوژراون. لە هەمان کاتدا وەزیری دەرەوەی ئێران لە دیدارێکدا لەگەڵ وەزیری دەرەوەی هیندستان جەختی لە گرنگی سەقامگیری و ئاسایش لە ناوچەی باشووری ئاسیا بۆ ئێران و جیهان کردەوە و هیوای خواست کە گرژییەکانی ئەم دواییە بە  ئیرادەی بەرپرسیارانەی لایەنە پەیوەندیدارەکان چارەسەر بکرێن.

سەرپەیڤ