ئۆلیانۆف: بڕیارنامەی دژە ئێرانیی ئەنجومەنی حوکمدەران ، بێ داکۆکی کردنی بەربڵاو، پەسەند کرا
حوزهیران 12, 2025 18:42 Asia/Tehran
دیپلۆماتێکی باڵای ڕووس وتی بڕیارنامەی دژە ئێرانیی ئەنجومەنی حوکمدەرانی ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی ناڤۆکی بەبێ کۆدەنگی ، پەسەند کرا.
میخائیل ئولیانوف نوێنەری هەمیشەیی ڕووسیا لە ڕێکخراوە نێودەوڵەتییەکان لە ویەنا کاردانەوەی نیشان دا بەرامبەر پەسەند کرانی بڕیارنامەی ئەنجومەنی حوکمدرانی ئاژانسی ناڤۆکی بە دژی ئێران.
ناوبراو پێداگری کرد : ئەم بڕیارنامە دژە ئێرانییە بە پێی نۆزدە دەنگی ئەرێ لە ئەنجومەنی حوکمدەرانی ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی ناڤۆکی پەسەند کرا.
سێ وڵات لەوان بورکینافاسو ، چین و رووسیا دەنگی نایان پێ دا و یازدە ئەندامی ئەنجومەن ، دەنگی بێ لایەنیان دا و پاراگوئەش لەم دەنگ دانە دا بەشداری نەکرد.