ته‌مووز 31, 2025 17:24 Asia/Tehran
  • کەوتنەخواری فڕۆکەی جەنگیی ئێف-٣٥ بی لە بنکەی ئاسمانیی هێزی دەریایی ئەمریکا

فڕۆکەی جەنگیی ئێف-٣٥ بی لە بنکەی ئاسمانیی هێزی دەریایی ئەمریکا لە کالیفۆڕنیا کەوتەخوارەوە.

کاربەدەستانی هێزی دەریایی ئەمریکا ڕایانگەیاند کە فڕۆکەیەکی جەنگیی ئێف-٣٥ بی لە بنکەی ئاسمانیی هێزی دەریایی لێمۆری ناوەڕاستی کالیفۆڕنیا کەوتۆتە خوارەوە.

بنکەی هێزی دەریایی لێمۆریش لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاندووە: فڕۆکەیەکی جەنگیی ئێف-٣٥ بی سەر بە پاپۆڕی جەنگیی VFA-۱۲۵ ی ڕاف رایدێرز لە نزیکی پاپۆڕی فڕۆکەبەری بنکەی لێمۆردا کەوتۆتەوە خوارەوە، فڕۆکەوانەکە بە سلامەت لە فڕۆکەکە دەرچووە و زیندوویە، لێکۆڵینەوە لەبارەی ئەم ڕووداوەیش دەست پێ بووە.

سەرپەیڤ