ڕووسیا: سێ وڵاتی ئەوروپی مافی ئەوەیان نییە پەنا بۆ میکانیزمی گەڕاندنەوەی سزاکان ببەن
https://kurdish.sahartv.ir/news/جیهان-i440920-ڕووسیا_سێ_وڵاتی_ئەوروپی_مافی_ئەوەیان_نییە_پەنا_بۆ_میکانیزمی_گەڕاندنەوەی_سزاکان_ببەن
نوێنەری هەمیشەیی ڕووسیا لە ڕێکخراوە نێودەوڵەتییەکان ڕایگەیاند: سێ وڵاتە ئەوروپیەکە مافی ئەوەیان نییە پەنا بۆ میکانیزمی گەڕاندنەوەی سزاکان ببەن.
(last modified 2025-08-16T11:20:05+00:00 )
ئاب 16, 2025 15:42 Asia/Tehran
  • ڕووسیا: سێ وڵاتی ئەوروپی مافی ئەوەیان نییە پەنا بۆ میکانیزمی گەڕاندنەوەی سزاکان ببەن

نوێنەری هەمیشەیی ڕووسیا لە ڕێکخراوە نێودەوڵەتییەکان ڕایگەیاند: سێ وڵاتە ئەوروپیەکە مافی ئەوەیان نییە پەنا بۆ میکانیزمی گەڕاندنەوەی سزاکان ببەن.

میخائیل ئولیانۆف وتی: فیدراسیۆنی ڕووسیا بە توندی ئیدانەی هێرشی ڕژێمی زایونی و ئەمریکا بۆ سەر دامەزراوە ئەتۆمییەکانی ئێرانی کرد کە لە ژێر چاودێری ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی ئەتۆمیدا بوون. ئەم پەلامارانە  گورزی قەرەبوو نەکراوە  ،  لە پەیماننامەی بەرهەمنەهێنانی چەکی کۆمەڵکوژ دەدەن.  ، ئەو دیپلۆماتکارە ڕوسییە سەبارەت بە میکانیزمی گەڕانەوەی سزاکان، کە  ڕوژئاوا بە بیانووی  ئەو میکانیزمە بەنیازە فشاری زیاتر بخاتە سەر تاران وتی: ئەم  کارە  تێکدەرەی ڕۆژئاوا پردی دیپلۆماسی نێوان ئێران و ڕۆژئاوا لەناو دەبات. ئێمە پێمان وایە ئەو سێ وڵاتە ئەوروپییە مافی ئەوەیان نییە پەنا بۆ میکانیزمی گەڕاندنەوەی سزاکان ببەن. ئیدیعاکانی  فەرەنسا، ئەڵمانیا و بەریتانیا  لەمەڕ توانایی ئەنجامدانی ئەم کارە، هیچ پاساوێکی یاسایی نییە.