مادۆرۆ: ترەمپ بووە هۆی بتەوتربوونی یەکگرتوویی نیشتمانی لە ڤەنزۆیلا
https://kurdish.sahartv.ir/news/جیهان-i441803-مادۆرۆ_ترەمپ_بووە_هۆی_بتەوتربوونی_یەکگرتوویی_نیشتمانی_لە_ڤەنزۆیلا
سەرۆک کۆماری ڤەنزۆیلا وتی: "ئەو تۆمەتە بێ بنەمایانەی ترەمپ خستییە پاڵ ڤەنزۆیلا بووە هۆی بتەوتربوونی یەکێتی و یەکدەنگی لەنێوان خەڵک و حکومەتی ڤەنزۆێلا."
(last modified 2025-09-23T13:13:44+00:00 )
ئه‌یلوول 23, 2025 11:42 Asia/Tehran
  • مادۆرۆ: ترەمپ بووە هۆی بتەوتربوونی یەکگرتوویی نیشتمانی لە ڤەنزۆیلا

سەرۆک کۆماری ڤەنزۆیلا وتی: "ئەو تۆمەتە بێ بنەمایانەی ترەمپ خستییە پاڵ ڤەنزۆیلا بووە هۆی بتەوتربوونی یەکێتی و یەکدەنگی لەنێوان خەڵک و حکومەتی ڤەنزۆێلا."

نیکۆلاس مادۆرۆ وتیشی: "کاردانەوەی ڤەنزۆێلا بەرامبەر بە کردەوە دنەدەرانەکانی ئەمریکا ئارامی، دانبەخۆداگرتن و بە بڕشتانە جووڵانەوە بوو، کە بووە هۆی پووچەڵ بوونەوەی ستراتیژییەکەی ئەمریکا کە بریتییە لە گێڕانەوەی نادرووست، تەشەنەپێدانی کێشە و ناکۆکییەکان، هەروەها خوڵقاندنی ڕووداوێک بۆ پاسەدانەوەی خۆوەردان." مادۆرۆ ڕاشیگەیاند: "کەمپەینی دوژمنانەی واشنتۆن نەک هەر شکستی هێنا، بەڵکوو یەکدەنگییەکی گشتی لە ڤەنزۆیلا بەدیهێنا کە بووە هۆی داکۆکی ٩٠% خەڵک لە دەسەڵات و پاراستنی ئاشتی، کە ئەوەش پیشاندەری هۆگری ٦٨%ی ڤەنزۆیلاییەکانە بە هەڵگرتنی چەک بۆ بەرگری لە وڵاتەکەیان بێتوو دەستدرێژییەک ڕووبدات، لە کاتێکدا کە قبووڵنەکردن و کۆڵنەدان بە حکومەتی ئەمریکا ڕێژەکەی دەگاتە ٩٣%."