باهۆز و فەرتەنەی مەرگهێن لە ڤێتنام
تشرینی یهکهم 03, 2025 17:45 Asia/Tehran
باهۆزی مەرگهێن لە ڤێتنام هەڵکەوتوو لە رۆژهەڵاتی ئاسیا، دەیان کەسی کردە قوربانی و هەزاران یەکەی نیشتەجێبوونی وێران کرد.
ئیدارەی بەڕێوەبەرایەتی بەڵا سروشتییەکان و سیستەمگەلی بەنداو و لافاوی ڤێتنام ڕایگەیاند، باهۆزی "بوالۆی" لە ڤێتنام تائێستا بووەتە هۆی گیان لەدەستدانی پەنجاو یەک کەس. ئەو ناوەندە لە ڕاپۆرێکدا جەختی کرد، باهۆزی بوالۆی، بووەتەهۆی هەستانی لافاو و جمینی زەوی لە چەند ناوچەداو خەسارێکی فراوانی لێکەوتووەتەوە. هەروەها ١٤ کەس بێ سەروشوێن و ١٦٤کەسی دیکەش زامدار بوون. زیاتر لە٢٣٨ هەزار یەکەی نیشتەجێبوون و خانووبەرەش وێران بوون یان کەوتوونەتە ژێر ئاو.