کەوتنەخواری فڕۆکەیەک لە میشیگانی ئەمریکا و کوژرانی هەموو سەرنشینەکانی
تشرینی یهکهم 17, 2025 19:00 Asia/Tehran
کاربەدەستانی ئەیالەتی ئەمریکا ڕایانگەیاندووە کە بە هۆی کەوتنەخواری فڕۆکەیەکی بچووک لە یەکێک لە شارۆچکەکانی ئەیالەتی میشیگان سێ کەس کوژراون.
ئەم ڕووداوە لە نزیکی خاڵی یەکتربڕینی دوو جادە لە شارۆچکەی بەس ڕووی داوە. ئەو وێنانەی کە کەوتوونەتە بەردەستی میدیا خۆجێیەکان باس لەوە دەکەن کە دووکەڵێکی خەست و بڵێسەی ئاگر لە شوێنی ڕووداوەکە هەڵدەستێ کە لە جێگایەکی داپۆشراو بە دارودرەختدایە.
کاربەدەستانەی خۆجێی وتیشیان کە تەرمی هەر سێ موسافیرە نەناسراوەکەی فڕۆکەکە دۆزراوەتەوە.ە پێ ڕاپۆرتی نێویۆرک پۆست؛ هێشتا دەرنەکەوتووەکە چ شتێک بووەتە هۆی کەوتنە خواری فڕۆکەکە و لێکۆڵینەوە لەم بارەوە دەست پێ بووە.