شەپۆلی نوێی هێرشی ئەمریکا بۆ سەر بەلەمەکان لە دەریای کارائیب
https://kurdish.sahartv.ir/news/جیهان-i443385-شەپۆلی_نوێی_هێرشی_ئەمریکا_بۆ_سەر_بەلەمەکان_لە_دەریای_کارائیب
ئەرکانی فەرماندەرێتیی باشووری سوپای ئەمریکا ڕایگەیاند کە لە ئاوە نێودەوڵەتییەکاندا هێرشیان کردووەتە سەر سێ بەلەم و هەشت کەسیان کوشتووە.
(last modified 2025-12-16T12:09:29+00:00 )
کانونی یه‌که‌م 16, 2025 13:37 Asia/Tehran
  • شەپۆلی نوێی هێرشی ئەمریکا بۆ سەر بەلەمەکان لە دەریای کارائیب

ئەرکانی فەرماندەرێتیی باشووری سوپای ئەمریکا ڕایگەیاند کە لە ئاوە نێودەوڵەتییەکاندا هێرشیان کردووەتە سەر سێ بەلەم و هەشت کەسیان کوشتووە.

فەرماندەیی باشووری سوپای ئەمریکا ڕایگەیاند کە ئەم بەلەمانە بە ڕێگایەکی ناسراوی بازرگانیکردن بە ماددە هۆشبەرەکانەوە لە ڕۆژهەڵاتی ئۆقیانووسی ئارام ڕۆیشتوون و دەستیان هەبووە لە بازرگانیکردن بە ماددە هۆشبەر. ئاڵۆزییەکانی نێوان واشنتۆن و کاراکاس بە هۆی جێگیرکرانی هێزەکانی ئەمریکا لە ناوچەی کارائیب یەکجار زیاتر بووە. نیکۆلاس مادۆرۆ، سەرۆکی ڤەنزوێلا ڕایگەیاندووە، ئبانگەشەی دۆناڵد ترەمپی سەرۆک کۆماری ئەمریکا سەبارەت بە "جەنگی دژ بە ماددەی هۆشبەر"، ئەم وڵاتەی ئەمریکای باشووری بەرەوڕووی گەورەترین هەڕەشە لەم کیشوەرەدا کردووە لە ماوەی سەد ساڵی ڕابردوودا.