کیژۆڵەی ڕزگاربوو لەچنگ داعش+گرتەی ڤیدیۆیی
تشرینی یهکهم 26, 2016 12:13 Asia/Tehran
کیژۆڵەیەکی دە ساڵانی ئێراقی لەچنگ تیرۆریستانی داعش ڕزگاری بوو .
بەپێی ڕاپۆری کەناڵی ئەلعالەم، گرتەیەکی ڤیدیۆیی کارتێکەرانە لەمەڕ کیژۆڵەیەکی ئێراقی بڵاو بووەتەوە کە باوکی لەڕەوتی ئۆپراسیۆنی ڕزگارکرانی موسڵ لەچنگ داعش کوژراوەو کیژۆڵەکە، سێ ڕۆژ بێ ئاوو خواردەمەنی ژیاوە.
کیژی دە ساڵانی ئێراقی، پاش ئەوەی لەلایەن هێزە ئێڕاقییەکانەوە لەچنگ تیرۆریستانی داعش ڕزگارکرا، ویستی لاقیان ماچ بکات و وتی: "سپاستان دەکەم. پێم وابوو نایەن."
ئاوایی ئەو کیژە ١٨ مایل لەگەڵ موسڵ مەودای هەیەو لە ساڵی٢٠١٤وە لەژێر دەسەڵاتی داعشدا بووە. ئەو ئاواییە، سەرەنجام لەڕەوتی هەڵمەتی موسڵ ڕزگار کرا.