خەڵکی موسڵ بە دیتنی هێزە ئێراقییەکان فرمێسک بەچاویان دێتە خوارەوە
تشرینی دووهم 08, 2016 13:33 Asia/Tehran
خەڵکی موسڵ بە دیتنی سەر بازانی ئێراقی لە باوەشیان دەگرن و لە خۆشیاندا دەگرین
بە پێی ڕاپۆرتی هەواڵدەریی فارس؛ هێزە ئێراقییەکان لە ڕۆژهەڵاتی موسڵ توانیویانە پێشکەوتنێکی بەرچاویان هەبێ لە دوایین ڕووداوە مەیدانییەکاندا ناوچەی ئینتیساریش بخەنە بن ڕکێفی خۆیانەوە.بە گەیشتنی هێزە ئێراقییەکان بە گەڕەکەکانی موسڵ، ئەو خەڵکەی کە ماوەی زیاتر لە دوو ساڵ لە بەندی تیرۆریستانی داعشدا بوون، بە بینینی ئەو هێزە ئێراقیانە لە ماڵەکانیان دێنە دەرەوە و سەربازانی ئێراقی لە باوەش دەگرن.ژمارێک لەخەڵکی موسڵیش توانیویان پێش دەسپێبوونی ئۆپراسێۆن ئەو شارە بەجێ بێڵن بەڵام ئەوانەی کە نەیانتوانیوە لە موسڵ هەڵبێن لەو شارەدا گیریان کردووە و تیرۆریستانی داعش دەیانکەن بە قەڵغانی مرۆیی.