دەوری بێ تەلەکانی داعش لەشەڕی مووسڵ
-
وێنەی سەرەوە ئەبووعیزرائیل یەکێک لە ئەندامانی هێزی خۆڕاگری ئێراقە کە بێتەلێکی داعشی ڕفاندووە
هەواڵدەریی ئیرنا لە ڕاپۆرتێک دا باسی کەڵک وەرگرتنی هێزی ئێراقی لە بێ تەلەکانی داعش بۆ ناسینەوە و پووچەڵ کردنەوەی پەلاماری خۆکوژی ئەم تاقمە تیرۆریستییە لەشەڕی مووسڵ کرد.
بەپێی ڕاپۆرتی ئیرنا ، بی سیمێکی بچووک کە هێزی دژە تیرۆریزمی ئێراق لە داعش بە دەستیان هێناوە، لە شەڕی ئەوان دا لە دووهەمین شەڕی مەزنی ئێراق زۆر کاریگەر بووە .
هێزی دژە تیرۆریزمی ئێراق و هەنگی نەجەف لە بیستن و پێ و شوێن گرتنی وتووێژی نێوان تیرۆریستەکان لە م شارە کە دوایین بنکەی داعش لە ئێراقە بە ڕیز بێسیم بە دەستەوە دەگرن و وتووێژی ئەوان کۆنترۆڵ دەکەن .
ئەوان هەوڵ دەدەن کودەکانی داعش بکەنەوە و شوێنی مانەوەی تیرۆریستەکان لە گەڕەکەکانی نیزیک بدۆزنەوە.
مونتەزر سالم ئەفسەرێکی باڵای هێزی دژە تیرۆریزمی ئێراق وتی : حەوتەی ڕابردوو پیاوێک بە ماتۆڕێک لەم گەڕەکەوە لە ئێمە نیزیک دەبووەوە و ئێمە پێمان وابوو ئەندامی داعش بێت .
بینیمان کە بێسیمێکی بە جل و بەرگەکانی هەڵواسیوە . ئێمەش ئەوانەمان لێ وەرگرت و ڕامانگرت . ئەویش وتی : کەسێک لەوبەرتر هێڵەکەی ئەوی بە ئەبوویوسف بانگ دەکرد .
تا ئێستا پێنج بێسیم لە داعش لە مووسڵ بە دەست هاتووە و لەنێوان یەکەکانی جۆربەجۆری دژە تیرۆریزم دابەشکراوە بۆ ئەوەی هەرکام لە هەڵس و کەوتەکانی داعش بە جوانی کۆنترۆڵ بکرێن.
یەکەی نەجەف یەکەیەک بوو کە تێگەیشت مەبەستی داعش لە وشەی زاوا هەمان خۆکوژە.
عەلی فازل فەرماندەی ئەم یەکەیە کە حەوتەی ڕابردوو بێ سیمی یووسفی کۆنترۆڵ کردبوو دەڵێت : لەبەرئەوە پێ دەڵێن زاوا کە داعشیەکان لەسەر ئەوباوەڕەن دەچنە بەهەشت و لەگەڵ چەند ئافرەت دا زەواج دەکەن .
ناوبراو وتیشی : ئەوان کەناڵەکانیان نەگۆڕیوە و ئەمەش بەومانایەیە کە نازانن ئێمە گوێمان لە قسەکانیانە.
ئەمە زاراوەی مووسڵییە بەڵام ئێمە زاراوەی جەزایری و مەغریبیش دەبیسین.
ئەحمەد یەکێکی تر لەو هێزانەی کە گوێبیستی بیسیمە دەڵێت : هەندێ جار داعش شوێنی مانەوەیان ڕادەگەینێ و تەنانەت دەڵێت کە لە چ چەکێک بە دژی ئێمە کەڵک وەردەگرێ واتە گوللە هاوەن، راکێت، تەک تیرئەنداز یان ئۆتۆموبیلی بۆمب ڕێژکراو.