ئەربەعین ، سەفەری دڵانی تاسەبار
-
ئەربەعین ، سەفەری دڵانی تاسەبار
بە پێ ئەی دڵ، ڕێگا ببڕە تا کەربەلا
ڕێگای نه‌جه‌ف هه‌تا که‌ربه‌لا بۆ ئه‌ڤیندارانی حه‌زره‌تی ئیمام حسێن(ع) که هه‌موو ساڵێ له‌به‌ر ئه‌وه‌ی شه‌یدای ئهربهعینن به پێی به‌ره‌و که‌ربه‌لا وه‌ڕێ ده‌که‌ون، سۆز وخرۆشیکی تایبه‌تی هه‌یه. زیاره‌تکاران له ده‌سپێکی ڕێگاکه‌یاندا ، به کۆڵەپشتییهکی سووک و سۆڵ و پێڵاوی ساده و خۆراکێکی که‌م ، له شاری نه‌جه‌فه‌وه پێ ده‌نێنه رێگای شه‌یدایی. کراس و جل و بەرگ هەموو کەل و پەلییان هەر لە هەمان دەسپێکی ڕێگا لە خۆ جودا کردۆتەوە بە پێی دڵ ، هەنگاو بە هەنگاو دەچنە پێشەوە.
ئاسمانی دڵیان به تاسه‌وه چاوه‌ڕێی گه‌یشتن به حه‌ره‌می ئیمام حسێن(ع)ـه و ده‌سته‌کانیان تینوویی زه‌ریح و باره‌گای پاکی ئه‌و حه‌زره‌ته‌یه.
وەک بڵێی بیر و زەینت لێرە باڵ دەگرێتەوە و گەورە دەبێ وەک دڵت کە پەرەی سەندووە و دلۆڤانتر بووە. وەک بڵێی هەموو ئەڤیندارانی حسێن لە دڵتدا جێیان دەبێتەوە. ئیتر ڕەش و سپی، زمان و ڕەگەز هیچ بایەخێکی بەلاتەوە نامێنێ و هەموو زیارەتکارانت بە بێ ئەوە بزانی لەبەرچی، خۆش دەوێ و پێت خۆشە ئەو خۆشەویستییەیشت دەرببڕی. چەندە زوڵاڵ بووی ئەی زیارەتکار!، خەریکە هێدی هێدی وەک حسێنت لێدێ.
ساڵڕۆژی ئەربەعینی سەروەر و سالاری شەهیدان لە هەموو موسڵمانان و ئازادیخوازانی جیهان سەرەخۆشی دەکەین.