تەقینەوەی تیرۆریستی لە نیزیکی شاری حللە و شەهید بوونی ژومارێک لە زیارەتکارانی ئەربەعینی ئیمام حسێن (ع)
تشرینی دووهم 26, 2016 11:57 Asia/Tehran
-
تەقینەوەی تیرۆریستی لە نیزیکی شاری حللە و شەهید بوونی ژومارێک لە زیارەتکارانی ئەربەعینی ئیمام حسێن (ع)
ڕۆژی پێنج شەممە لەبەر تەقینەوەی تانکەرێکی سووتەمەنی بۆمب چێندراو لە بەنزین خانەیەک لە ناوچەی شوملی شاری حللەی ناوەندی پارێزگەی بابل لە باشووری بەغدا، تائێستا نیزیکەی سەد زیارەتکاری حسێنی شەهید و ژومارێکیش بریندار بوون. ژومارێکی زۆر لە شەهیدانی تەقینەوەی تیرۆریستی حللە کە تاقمی تیرۆریستیی داعش بەرپرسایەتیەکەی بە ئەستۆ گرتووە ، ئێرانین.