جەبووری داوای بەڕێوەچوونەوەی هەڵبژاردنەکان دەکات
https://kurdish.sahartv.ir/news/عێراق-i341964-جەبووری_داوای_بەڕێوەچوونەوەی_هەڵبژاردنەکان_دەکات
سەرۆکی پەرلەمانی عێراق خوازیاری بەڕێوەچوونی هەمدیسانی هەڵبژاردنی پەرلەمانیی و بەدواداچوونی ئەو لایەنانە دەکات کە لە ساختەکاری وشێواندنی پرۆسەی هەڵبژاردندا دەستیان هەبووە .
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
حوزه‌یران 11, 2018 03:16 Asia/Tehran
  • جەبووری داوای بەڕێوەچوونەوەی هەڵبژاردنەکان دەکات

سەرۆکی پەرلەمانی عێراق خوازیاری بەڕێوەچوونی هەمدیسانی هەڵبژاردنی پەرلەمانیی و بەدواداچوونی ئەو لایەنانە دەکات کە لە ساختەکاری وشێواندنی پرۆسەی هەڵبژاردندا دەستیان هەبووە .

بە پێی راپۆرتی هەواڵدەریی سەداوسیما ، سەلیم جەبووری رۆژی یەکشەممە بە ئاماژە بە ئاگرکەوتنەوە لە گەورەترین ناوەندی راگرتنی سندوقەکانی دەنگدان لە بەغدا گوتی ، دەبێ کەسانێک کە لە پرسی ساختەکاری و گزیکاری لە هەڵبژاردنی عێراقدا دەستیان بووە ، سزا بدرێن .

وەزاڕەتی نێوخۆی عێراق رۆژی یەکشەممە رایگەیاند ، گەورەترین ناوەندی راگرتنی سندوقەکانی دەنگدان لە عێراق بەر لە ژماردنەوەی بە دەستی دەنگەکان ، ئاگری تێکەوت و بە تەواوەتی لە ئاگردا سووتا .