ئامادەیی سوریا بۆ کرانەوەی سنووری ئەم وڵاتە لەگەڵ عێراق
https://kurdish.sahartv.ir/news/عێراق-i351757-ئامادەیی_سوریا_بۆ_کرانەوەی_سنووری_ئەم_وڵاتە_لەگەڵ_عێراق
وەزیری گەیاندن و گواستنەوەی سوریا باسی لە ئامادە بوونی وڵاتەکەی کرد بۆ کردنەوەی سنوورە هاوبەشەکانیی لەگەڵ عێراق دا.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
تشرینی دووه‌م 01, 2018 12:38 Asia/Tehran
  •  ئامادەیی سوریا بۆ کرانەوەی سنووری ئەم وڵاتە لەگەڵ عێراق

وەزیری گەیاندن و گواستنەوەی سوریا باسی لە ئامادە بوونی وڵاتەکەی کرد بۆ کردنەوەی سنوورە هاوبەشەکانیی لەگەڵ عێراق دا.

 بە گوێرەی ڕاپۆرتیی ڕۆژی پێنجشەممەی هەواڵدەری ڕادیۆ و تەلەڤەزیۆنی ئێران؛ "عەلی حەموود" وەزیری گەیاندن و گواستنەوەی سوریا بە ئاماژە بە سەفەری ئەمدواییەی لیژنەی عێراقی بۆ سوریا و وتووێژ لەگەڵ کاربەدەستانی سوری لە بارەی کرانەوەی سنوورە هاوبەشەکان گوتی: کاربەدەستانی سوریا چاوەڕێ کردەوەکانی لایەنی عێراقین بۆ چارە سەریی هەندێک لە گرفتەکان لە پێناو کرانەوەی سنوورە هاوبەشەژانن .

عەلی حەموود گوتیشی: سنوورەکانی سوریا وعێراق ئەم هەلە دەڕەخسێنێت بۆ بەغدا فەراهەم دەکات کە لە ڕێگای بەندەرەکانی سوریا دەستییان ڕابگات بە دەریا .

 وەزیری گەیاندن و گواستنەوەی سوریا هەروەها بە جەختکردن لەسەر ئەمەی کە دیمەشق بۆ دابینی ئاسایشی بوارگە سنوورییەکانیی هیچ گرفتێکی نییە ، گوتی: سوپای سوریا ئامادەیە ئاسایشت و پاوەجێی ناوچەگەلێک کە بازگەکانیی سنوورییان تێادایە ، دابین بکات .