وشداریدران لەبارەی سێناریۆی مەترسیداری ئەمریکا لە عێراق
https://kurdish.sahartv.ir/news/عێراق-i357922-وشداریدران_لەبارەی_سێناریۆی_مەترسیداری_ئەمریکا_لە_عێراق
نوێنەرانی پەرلەمانی عێراق وشدارییان دا لەبارەی دووپات بوونەوەی سێناریۆی ئەمریکی هەڵاتنی بەندکراوانی سەربە داعش و ئەلقاعیدە لە زیندانەکانی عێراق.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
شوبات 20, 2019 05:03 Asia/Tehran
  • وشداریدران لەبارەی سێناریۆی مەترسیداری ئەمریکا لە عێراق

نوێنەرانی پەرلەمانی عێراق وشدارییان دا لەبارەی دووپات بوونەوەی سێناریۆی ئەمریکی هەڵاتنی بەندکراوانی سەربە داعش و ئەلقاعیدە لە زیندانەکانی عێراق.

بەپێی ڕاپۆری هەواڵدەریی سپۆتنیک، "محەممەد بەلداوی" نوێنەری پەرلەمانی عێراق سەربە هاوپەیمانی "ئەلبەناء" وتی: ئەو نیگەرانییە هەیە کە سێناریۆیەک کە پێشتر لە زیندانەکانی "تەسفیرات" لە تکریت و ئەبووغرێب لە بەغدا ڕووی داو بەهۆیەوە یارمەتی بەندکراوانی ئەلقاعیدەو داعش درابوو هەتا هەڵێن، دووپات بێتەوەو ئامانجەکەشی دروست کردنی بۆشایی ئاسایشی بۆ گەڕاندنەوەی داعش بوو.

بەلداوی وتی: بەلەبەرچاوگرتنی شکستی ئەمریکا لە ڕاکێشانی سەرنجی حکومەتی عێراق و هەروەها سەپاندنی ئامادەبوونی سەربازی خۆی لەو وڵاتە، ئەگەری ئەو مەترسییە لەئارادایە و دەبێ هەوڵی ئاسایشی و هەواڵگری بدرێ پێشی پێ بگیردرێ.

"راجح عیساوی" نوێنەری پارێزگای ئەنبار لە پەرلەمانی عێراقیش وتی: هەڵوێستی ئەمریکییەکان لەبارەی ئەگەری گەڕانەوەی داعش، پێشاندەری گەڵاڵەی مەترسیداری نوێیە بۆ کرانە ئامانجی ئەلئەنبار.

"جەعفەر حوسێنی" وتەبێژی سەربازیی گوردانەکانی حیزبوڵڵای عێراقیش پێی داگرت: ئەمریکا بەنیازە لە عێراق پیلانێکی نوێ بگێڕێ.

"دۆناڵد ترامپ" سەرۆک کۆماری ئەمریکا لەم دواییەدا لە دیمانە لەگەڵ کەناڵی سی بی ئێسدا وتی: لەهەوڵدایە هێزە سەربازییەکانی ئەمریکا لە عێراق بباتەدەر.

بە لەناوچوونی داعش لە عێراق لە دیسەمبەری٢٠١٧، خەڵک، پارت و لایەنەکان، کەسایەتی و میدیا عێراقییەکان خوازیاری چوونەدەری هێزە بیانییەکان لەوان ئەمریکییەکان لە وڵاتەکەیانن.