هاواهەنگیی نێوان بەغداو دەمشق بۆ گەڕاندنەوەی ئاوارەی دوو وڵات
https://kurdish.sahartv.ir/news/عێراق-i358504-هاواهەنگیی_نێوان_بەغداو_دەمشق_بۆ_گەڕاندنەوەی_ئاوارەی_دوو_وڵات
وەزیری کۆچبەری و کاروباری کۆچبەرانی عێراق لەدیدار لەگەڵ "سەتام جەدعان دندح" باڵوێزی سوریا لە بەغدا لەبارەی ڕەوشی کۆچبەرانی دوو وڵات و ڕێگاکانی دابین کرانی ئاسایش بۆ گەڕاندنەوەیان بۆ ماڵەکانیان، وتووێژیان کرد.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
ئادار 02, 2019 13:13 Asia/Tehran
  • هاواهەنگیی نێوان بەغداو دەمشق بۆ گەڕاندنەوەی ئاوارەی دوو وڵات

وەزیری کۆچبەری و کاروباری کۆچبەرانی عێراق لەدیدار لەگەڵ "سەتام جەدعان دندح" باڵوێزی سوریا لە بەغدا لەبارەی ڕەوشی کۆچبەرانی دوو وڵات و ڕێگاکانی دابین کرانی ئاسایش بۆ گەڕاندنەوەیان بۆ ماڵەکانیان، وتووێژیان کرد.

بەپێی ڕاپۆری هەواڵدەریی سوریا(سانا) ؛ "نوفل بەها موسا" وەزیری کۆچبەریی و کاروباری کۆچبەرانی عێراقی لەو دیدارەدا هەروەها سەبارەت بە یارمەتیدانی پێویست بە ئاوارە سوریەکان لە عێراق و هەروەها گەڕێندرانەوەیان بۆناوچە ڕزگارکراوەکانی سوریا، ڕایان گۆڕیەوە.

باڵوێزی سوریا لە عێراقیش جەختی کرد لەسەر گرینگیی هاواهەنگیی هاوبەشی نێوان دەمشق و بەغدا لەئاراستەی ڕەخساندنی بارودۆخی شیاو بۆ گەڕانەوەی دڵخوازانەی ئاوارەکانی دوو وڵات.

پێشتر، وەزارەتی کۆچبەریی وکاروباری کۆچبەرانی عێراق ڕایگەیاندبوو، بەسەدان کەس لە پەناخوازانی عێراقی لە یۆردوگاکانی سوریا گەڕاونەوە وڵاتەکەیان کە ئەوەش بەهاواهەنگیی لایەنی سوری ئەنجامی گرت.