ڕێککەوتنی ئێراق و سوریا بۆ کردنەوەی تێپەڕگە هاوبەشە سنوورییەکان
دەوڵەتی ئێراق باسی ڕێککەوتنی ئەم وڵاتە لەگەڵ سوریای کرد لەسەر کردنەوەی تێپەڕگەکانی سنووری هاوبەش.
بەپێی ڕاپۆرتی ئەلعالەم، کازم عەقابی سەرۆکی شاندی بازگەکانی سنووریی ئێراق، ڕۆژی پێنج شەممە وتی : دەوڵەتی ئەم وڵاتە و سوریا بەم ڕێککەوتنە گەیشتوون کە بوارگەکانی قائم و بوکەمال هەرچی خێراتر بەمەبەستی ئاڵ و وێری بازرگانی نێوان دوو وڵات بکەنەوە.
عقابی وتیشی : هەوڵی پێویست بۆ ئامادەکردنی ئەم دوو تێپەڕگەیە بەڕێوەدەچێ و ئەم تێپەڕگەیە هەتا شەش مانگی تر کەڵکی لێ وەردەگیردرێت.
کازم عەقابی هەروەها باسی ڕێککەوتنی بەغدا و دیمەشقی کرد بۆ درێژەی هەماهەنگی و ڕاوێژکردن بەمەبەستی کردنەوەی تێپەڕگەکانی سنوری هاوبەشی دیکەش.
سنوورەکانی هاوبەشی ئێراق و سوریا لە کاتی پەلاماری ئەندامانی تاقمی تیرۆریستیی داعش بۆسەر ئەم دوو وڵاتە و داگیرکردنی ناوچەگەلێکی بەربڵاویان، لە کۆنترۆڵی دەوڵەتی ئێراق و سوریا دەرهاتن و ئەندامانی داعش لەم سنوورانە بۆ پەلامار بۆسەر ناوچەکانی دیکە و خەڵکی سیڤیل کەڵکیان وەردەگرت.
سوپای سوریا و ئێراق ئەم دواییە بە یارمەتی ڕاوێژکارانەی کۆماری ئیسلامیی ئێران و داکۆکییەکانی ڕووسیا توانیان دۆسیەی تاقمی تیرۆریستی داعش لەم دوو وڵاتە دابخەن.
قەیران لە سوریا لەساڵی 2011 و لە ئێراق لە ساڵی 2014 بە پێی پەلاماری بەربڵاوی تاقمەکانی تیرۆریستی کە لەلایەن عەرەبستان و ئەمریکا و هاوپەیمانانی داکۆکییان لێ دەکرێت، دەست پێکراوە.