ئاسنە ڕێی ئێران و عێراق و سوریا بەیەکەوە دەبەسترێتەوە
https://kurdish.sahartv.ir/news/عێراق-i360725-ئاسنە_ڕێی_ئێران_و_عێراق_و_سوریا_بەیەکەوە_دەبەسترێتەوە
بەڕێەوەبەری گشتیی کۆمپانیای ئاسنە ڕێی عێراق باسی دانوستانی سێ وڵاتی ئێران و عێراق و سوریا دەکات بۆ بەستنەوەی هێڵەکانی ئاسنە ڕێی سێ وڵات بە یەکترەوە .
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
نیسان 13, 2019 06:45 Asia/Tehran
  • ئاسنە ڕێی ئێران و عێراق و سوریا بەیەکەوە دەبەسترێتەوە

بەڕێەوەبەری گشتیی کۆمپانیای ئاسنە ڕێی عێراق باسی دانوستانی سێ وڵاتی ئێران و عێراق و سوریا دەکات بۆ بەستنەوەی هێڵەکانی ئاسنە ڕێی سێ وڵات بە یەکترەوە .

بە پێی راپۆرتی کەناڵی تەلەفزیۆنیی سۆمریە نیوز ی عێراق ، سالب حسێنی بەڕێوەبری گشتیی ئاسنە ڕێی عێراق رۆژی هەینی لە پەراوێزی دانشتنی لیژنەی هاوبەشی عێراق و سوریا لە شاری دمشق گوتی ، دانوستان بۆ بەستەوەی هێڵەکانی ئاسنەڕێی سێ وڵاتی ئێران و عێراق و سوریا درێژەی هەیە .

عەلی حەمود وەزیری گواسنەوە و گەیاننی سوریاش پێشتر بەستنەوەی هێڵی ئاسنی ئەم وڵاتە بە عێراق و ئێرانی وەک ئەولەویەتی حکومەتی سوریا راگەیاندبوو و جەختی کردبووەوە : تۆڕی ئاسنە ڕێی ئێران و عێراق و سوریا لە داهاتوودا دەبەسترێتەوە بە تۆڕی ئاسنەڕێی ئاسیای ناوەندی و چین و روسیا .