حەلبووسی : عێراق هەرگیز نابێ بە شوێنێک بۆ دەسدرێژی بۆسەر دراوسێکان
https://kurdish.sahartv.ir/news/عێراق-i361091-حەلبووسی_عێراق_هەرگیز_نابێ_بە_شوێنێک_بۆ_دەسدرێژی_بۆسەر_دراوسێکان
سەرۆکی پەرلەمانی عێراق گوتی : وڵاتەکەی هەرگیز نابێ بە شوێنێک بۆ تێکدانی سەقامی وڵاتانی دراوسێ .
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
نیسان 19, 2019 12:00 Asia/Tehran
  • حەلبووسی : عێراق هەرگیز نابێ بە شوێنێک بۆ دەسدرێژی بۆسەر دراوسێکان

سەرۆکی پەرلەمانی عێراق گوتی : وڵاتەکەی هەرگیز نابێ بە شوێنێک بۆ تێکدانی سەقامی وڵاتانی دراوسێ .

بەپێی راپۆرتی هەواڵدەریی تەسنیم ، موحەممەد حەلبووسی سەرۆکی پەرلەمانی عێراق لە بارەی کۆبوونەوەی سەرۆک پەرلەمانەکانی وڵاتانی دراوسێی عێراق هیوای خواست : وڵاتانی دراوسێ بەڵێنەکانی خۆیان بۆ یارمەتیدانی عێراق بەجێ بێنن .

 حەلبووسی وتیشی : وڵاتێک کە بەسەر داعشدا سەرکەوتووە دەبێ بە هێز و دەسەڵاتەوە بگەڕێتەوە نێو ژینگەی عەرەبیی خۆی .

 بەغدا سبەی شەممە میوانداری کۆنفڕانسی سەرۆک پەرلەمانەکانی وڵاتانی دراوسێیە .

بە گوێرەی هەواڵێکی دیکە حەمودە یوسف سەباغ سەرۆکی پەرلەمانی سوریا کە لە سەرووی شاندێکی باڵادا سەردانی بەغدای کردووە ، ئێوارەی پێنجشەممە چاوی کەوت  بە سەرۆکی پەرلەمانی عێراق و لە بارەی پرسی دو قۆڵی و پرسە گرنگە ناوچەییەکان وتووێژی کرد .