ئێراق: بەغدا ئامادەی یارمەتیدان بۆ کۆتایی هاتنی قەیرانی سووریایە
https://kurdish.sahartv.ir/news/عێراق-i366469-ئێراق_بەغدا_ئامادەی_یارمەتیدان_بۆ_کۆتایی_هاتنی_قەیرانی_سووریایە
وەزارەتی دەرەوەی ئێراق ڕۆژی پێنجشەممە لە بەیاننامەیەکدا باسی ئامادەیی ئەم وڵاتە بۆ کۆتایی هێنان بە قەیرانی سووریای کرد.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
ئاب 02, 2019 09:11 Asia/Tehran
  • ئێراق: بەغدا ئامادەی یارمەتیدان بۆ کۆتایی هاتنی قەیرانی سووریایە

وەزارەتی دەرەوەی ئێراق ڕۆژی پێنجشەممە لە بەیاننامەیەکدا باسی ئامادەیی ئەم وڵاتە بۆ کۆتایی هێنان بە قەیرانی سووریای کرد.

بە پێی ڕاپۆرتی ئیرنا؛ وەزارەتی دەرەوەی ئێراق لەو بەیاننامەیەدا رایگەیاند: بەغدا هەموو هەوڵی خۆی دەدات بۆ بەشداری لە هەموو ئەو کۆبوونەوە و چالاکییانەی لە ئاراستەی کۆتایی هێنان بە قەیرانە ناوچەییەکان بەڕێوە دەچن.

ئێراق و لوبنان لە سێزدەهەمین خولی دانوستانەکانی ئاستانە کە لە ڕۆژی پێنجشەممەوە کاری خۆی دەست پێ کردووە وەکوو ئەندامی چاوەدێر بەشدارییان کردووە.

سێزدەهەمین خولی دانوستانەکانی ئاستانە بۆ ماوەی دوو ڕۆژ بە ئامادە بوونی شانە دانوستانکارەکانی ئێران، ڕووسیا و تورکیا (سێ وڵاتی دەستەبەرکاری پرۆسەی ئاستانە)، نوێنەرانێک لە لایەن دەوڵەتی سووریا و بەرهەڵستکارانەوە و دوو ئەندامی نوێ (چاوەدێر)ی دانوستانی ئاستانە واتە ئێراق و لوبنان لە شاری نوورسوڵتانی پێتەختی کازاخستان بەڕێوە دەچێ.

دانوستانەکانی ئاستانە لە ژانڤییەی ٢٠١٧ـەوە بە دەسپێشخەریی کۆماری ئیسلامیی ئێران و هاوکاریی ڕووسیا و تورکیا، بە مەبەستی چەسپاندنی ئاشتی لە سووریا بەڕێوە چووە.

ئەنجامی سەرەکیی ئەم دانوستانانە، دیار کرانی ناوچەی کەم کێشە لە سووریا بووە.

قەیران لە سووریا لە ساڵی ٢٠١١ـەوە بە پەلاماری بەربڵاوی گرووپە تیرۆریستییەکانی داکۆکی کراو لە لایەن عەرەبستان، ئەمریکا و هاوپەیمانەکانیان لە پێناو گۆڕینی هاوکێشەکانی ناوچە بە سوودی ڕژێمی زایۆنی دەست پێبوو.