سەرۆک وەزیرانی عێراق بە وەکالەت دەبێتە وەزیری دەرەوەش
موستەفاکازمی سەرۆک وەزیرانی عێراق ھەتا دیاری کردنی وەزیرێک بۆ پۆستی وەزارەتی دەرەوە بۆ خۆی بە وەکالەت ئەو بۆشاییە پڕ دەکاتەوە.
بە پێی ڕاپۆرتی نووسینگەی نوێنەرایەتیی ڕادیۆتەلەفزیۆنی ئێران لە بەغدا، سه‌رۆک وه‌زیرانی عیراق چه‌ند بڕیارێکی ده‌رکردووەو ژماره‌یه‌ک لە وه‌زیرەکانی راسپاردووە ھەتا ئەو وه‌زاره‌تخانانه بەڕێوەبەرن کە هێشتا وه‌زیره‌کانیان متمانه‌یان پێ نه‌به‌خشراوه‌و ئینجا بۆخۆشی بڕیاری داوه کە به وه‌کاله‌ت ببێته وه‌زیری وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه و بریکاری وه‌زاره‌ته‌که‌ش ئه‌رک و ده‌سه‌ڵاته‌کانی وه‌زیری هه‌بێت.
به‌پێی بڕیاره‌کانی کازمی، «عه‌دنان دەرجال» وه‌زیری وه‌رزش و لاوان به وه‌کاله‌ت دەبێتە وه‌زیری رۆشنبیری و «ناسر بەندەرن» وه‌زیری گواستنه‌وه به وه‌کاله‌ت دەبێتە وه‌زیری کۆچ و کۆچبه‌ران و «نه‌بیل کازم» وه‌زیری خوێندنی باڵاش، به‌وه‌کاله‌ت دەبێته وه‌زیری داد.
له بریاره‌کاندا هاتووه که «عه‌لی عه‌لاوی» وه‌زیری دارایی به وه‌کاله‌ت وه‌زاره‌تی نه‌وت به‌ڕێوه دەبات و «عه‌لی حه‌مید موحسین» وه‌زیری په‌روه‌رده به وه‌کاله‌ت وه‌زاره‌تی بازرگانی به‌ڕێوه‌ببات.