حوزه‌یران 16, 2020 19:20 Asia/Tehran
  • هاوپه‌یمانیی «فه‌تح» داوای تۆمارکرانی سکاڵا لە ئەنجومەمی ئاسایشت دا دژی تورکیا دەکات

هاوپه‌یمانیی «فه‌تح» بۆردومانه‌کانی تورکیا بۆسه‌ر خاکی هه‌رێمی کوردستانی به‌ سوکایه‌تی کردن زانی و ڕایگەیاند: تورکیا ده‌بێت ده‌ستبه‌جێ هێزه‌کانی بکشێنێته‌وه‌و، له‌ ئه‌نجومه‌نی ئاسایشتیش دا دژی ئەو ھەنگاوانەی سکاڵا تۆماربکرێت.

بە پێی ڕاپۆرتی کەناڵی ئاسمانیی سەحەر بە گێڕانەوە لە ماڵپەڕی ھیوای کورد، هاوپه‌یمانیی «فه‌تح» به‌ سه‌رۆکایه‌تیی «هادی عامری» لە راگه‌یه‌ندراوێکدا له‌باره‌ی بۆردومانه‌کانی تورکیا لە خاکی عێراق، وێڕای شەرمەزار کردنی ئەو ھەنگاوانەی دەوڵەتی ئانکارا، جەختی کرد: کردەوە سەربازییەکانی توزکیا لە عێراق و بە تایبەتی لە ھەرێمی کوردستانی ئەم وڵاتە په‌لاماردانی سه‌روه‌ریی نیشتمانی و پێشلکردنێکی ئاشکرای یاسا و نه‌ریته‌ نێوده‌وڵه‌تییه‌کانه‌ و لێدانه‌ له‌ پره‌نسیپی دابی نیازپاکانەی دراوسێتی.

هاوپه‌یمانیی «فه‌تح» راشیگه‌یاندووه‌:ئه‌مه‌ کارێکی سوکایه‌تی کارانەیەو زیاتر له‌ جارێکه‌ له‌لایه‌ن هێزه‌کانی تورکیاوه‌ دووباره‌ ده‌بێته‌وه‌و بە پێچه‌وانه‌ی یاسای نێوده‌وڵه‌تییه‌کانە، بۆیه‌ جارێکی دیکه‌ جه‌خت له‌ داواکه‌مان ده‌که‌ینه‌وه‌ که‌ ده‌بێت ده‌ستبه‌جێ تورکیا هێزه‌کانی لەم وڵاتە بکشێنێته‌وه‌.

«فەتح» بۆردومانه‌کانی تورکیا لە خاکی عێراق به‌ په‌یامێکی سیاسی ناشایسته‌ وه‌سفده‌کات و ده‌ڵێت: ئەوە له‌ کاتێکدایه‌ کە ئه‌نقه‌ره‌ ده‌خوازێت په‌یوه‌ندی و هاوئاهه‌نگیی ئابوری، بازرگانی و ئاسایشتی و نه‌وتیی له‌گه‌ڵ به‌غدا فراوانتر بکات و «ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان»ی سه‌رۆک کۆماری تورکیاش بڕیارە به‌م نزیکانه‌ سه‌ردانی عێراق بکات.

هاوپه‌یمانیی «فه‌تح» داوای له‌ حکومه‌ت و وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی عێراقیش کردووە کە به‌ فه‌رمی سکاڵا له‌ نه‌ته‌وه‌ یه‌کگرتووه‌کان، ئه‌نجومه‌نی ئاسایشت و رێکخراوی هارکاریی ئیسلامی له‌باره‌ی پێشلکارییه‌ دوباره‌بووه‌کانی تورکیا تۆماربکه‌ن.

سەرپەیڤ