محەمەد جەواد زەریف گەیشتە بەغدا و فوادحسێن پێشوازی کرد
وەزیری دەرەوەی ئێران گەێشتە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی بەغدای پایتەختی عێراق و لە لایەن فواد حسێن وەزیری دەروەی ئەو وڵاتەوە پێشوازی لێ‌کرا.
کەمێک پێش ئیستا محەمەد جەواد زەریف، وەزیری دەرەوەی ئێران بە سەرۆکایەتی شاندێکی باڵای دیپلۆماتیک گەیشتە وڵاتی عێراق و بڕیارە ئەمڕۆ چەندین کۆبوونەوەی گرینگ لە گەڵ بەرپرسانی باڵای ئەو وڵاتە ئەنجام بدات.
ئه‌حمه‌د سه‌حاف، وته‌بێژى وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ی عێراق رایگەیاند، سه‌ردانه‌كه‌ی زەریف لهچوارچێوهرى به‌هێزتركردنى په‌یوه‌ندییه دولایهنهكانى نێوان هه‌ردو وڵاته.
ئاماژەی بەوەشکرد، لەو سه‌ردانه‌دا ئاسته‌نگییه هاوبه‌شه‌كان و ئه‌گه‌ره‌كانى بنیاتنانى ئه‌و هه‌لانه‌ى له‌به‌رده‌ستدان تاوتوێ ده‌كرێن، كه ره‌نگدانه‌وه‌ى ده‌بێت له‌سه‌ر به‌رژه‌وه‌ندییه هاوبه‌شه‌كان.ئه‌حمه‌د سه‌حاف رونیکردەوە، زەریف لەگەڵ هەریەکە لە بەرهەم ساڵح، سەرۆک کۆماری عێراق و مستەفا کازمی، سەرۆک وەزیران و محەمەد حەلبوسی، سەرۆکی پەرلەمانی عێراق کۆدەبێتەوە.