ئاب 12, 2020 08:09 Asia/Tehran
  • بەرھەم ساڵح ھێرشی فڕۆکە بێ فڕۆکەوانەکانی تورکیا بۆ سەر عێراقی ئیدانە کرد

«بەرھەم ساڵح» سەرۆک کۆماری عێراق ھێرشی فڕۆکە بێ فڕۆکەوانەکانی ڕۆژی سێ شەممەی تورکیا کە کوژرانی چەند سنوورپارێزێکی ئەم وڵاتە لە باکووری عێراقی لێ کەوتەوە، ئیدانە کرد.

بە پێی ڕاپۆرتی ئیرنا، بەرھەم ساڵح لە بەیاننامەیەک دا ڕایگەیاند: ئێمە ھێرشی ئاشکرای تورکیا بە ھۆی فڕۆکەیەکی بێ فڕۆکەوانەوە بۆ سەر ناوچەی سیدەکانی ھەرێمی کوردستانی عێراق شەرمەزار دەکەین.

ناوبراو وتیشی: ھێرشە بەردەوامەکانی سوپای تورکیا بۆ سەر خاکی عێراق پێشێل کردنی شێلگیرانەی سەروەریی بەغداو لادانێکی ئاشکرایە لە یاساوڕێسا نێونەتەوەییەکان و بە پێچەوانەی دابی دراوسێیەتییە.

بەرھەم ساڵح وتیشی: ئێمە ئەم ھەنگاوە ھێرشکارانەیەی کە شەھید بوونی کۆمەڵێک لە شارومەندانی بێ دەرەتان و ھەروەھا ژمارەیەک لە سنوورپارێزە پاڵەوانەکانی عێراقی لێ کەوتووەتەوە بە توندی شەرمەزار دەکەین.

سەرۆک کۆماری عێراق داوای کۆتایی ھاتنی دەستبەجێی ھێزشەکانی تورکیای کردو وتیشی: گرفتی سنووریی ئەم دوو وڵاتە دراوسێیە لە ڕێگای ئاشتیانەو بە دیالۆگ و لێک گەییشتن چارەسەری ھەڵدەگرێت.

سەرپەیڤ