کەوتنی چەند ڕۆکێت لە حاسەی سەربازیی فڕگەی بەغدا
https://kurdish.sahartv.ir/news/عێراق-i385343-کەوتنی_چەند_ڕۆکێت_لە_حاسەی_سەربازیی_فڕگەی_بەغدا
سەرچاوە عێراقییەکان ئێوارەی سێ شەممە باسی کەوتنی چەند ڕۆکێتیان لە بەشی سەربازیی فڕگەی بەغدا کە کەرەستەو تفاقی سەربازیی ئەمریکای لێیە.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
ئاب 19, 2020 08:07 Asia/Tehran
  • کەوتنی چەند ڕۆکێت لە حاسەی سەربازیی فڕگەی بەغدا

سەرچاوە عێراقییەکان ئێوارەی سێ شەممە باسی کەوتنی چەند ڕۆکێتیان لە بەشی سەربازیی فڕگەی بەغدا کە کەرەستەو تفاقی سەربازیی ئەمریکای لێیە.

بە قسەی میدیاکانی عێراق، دوابەدوای ھێرشی بە ڕۆکێتی سەر بنکەی سەربازیی «ڤیکتۆری»، چڕەدووکەڵ ھەرێمی ئاسمانیی فڕگەکەی داگرت.

لە بارەی  ژمارەی کوژراوان و یان زیانە شیمانەییەکانی ئەم ھێرشە ھێشتا ھیچ ھەواڵێک بڵاو نەبووەتەوە.

ھەتا ئێستا ھیچ گروپێک بەرپرسایەتیی ئەم ھێرشەی بە ئەستۆ نەگرتووە.