کۆبونەوە سێ قۆڵییەکەی نێوان عێراق و ئوردۆن و میسر هه‌ڵوه‌شایه‌وه
بەرپرسێکی ره‌وتی حیکمه‌تی نیشتیمانیی عێراق ڕایگەیاند: دیداری لووتکه‌ی سه‌رۆکی میسر و پاشای ئوردۆن و سه‌رۆک وه‌زیرانی عێراق که بڕیاربوو له‌م حەوته‌یه له ئەمانی پێته‌ختی ئوردن بەڕێوە بچێت، به‌هۆی تووشبوونی وه‌زیری پێوه‌ندییه‌کانی عێراق به ڤایرۆسی کۆرۆنا هه‌ڵوه‌شایەوه.
بە پێی ڕاپۆرتی کەناڵی ئاسمانیی سەحەر بە گێڕانەوە لە میدیاکانی ھەرێمی کوردستان، «فادی شمه‌ری» لە بەرپرسانی ڕه‌وتی حیکمه‌تی نیشتیمانیی عێراق ڕایگەیاند: پاش ئه‌وه‌ی شاندێکی عێراق به سه‌رۆکایه‌تی «ئه‌رکان شه‌هاب» وه‌زیری پێوه‌ندییه‌کان ،بەمەبەستی ئاماده‌کاری بۆ دیداری لووتکه‌ی نێوان عێراق و ئوردۆن و میسر،سه‌ردانی ئەمانی پێته‌ختی ئوردۆنیان کرد، ئەوە ده‌رکه‌وت که وه‌زیری پێوه‌ندییه‌کانی عێراق هه‌ڵگری ڤایرۆسی کۆرۆنایه‌و ھەر لە بەر ئەمەش ته‌واوی ئاماده‌کارییه‌کان پەکیان کەوت و دیداری لوتکه‌کەش بۆ کاتێکی تر دواخرا.
به گوێره‌ی زانیارییه‌کانی ئه‌و به‌رپرسەی ڕه‌وتی حیکمه‌تی نیشتیمانیی عێراق، ئێسته وه‌زیری پێوه‌ندییه‌کان و شاندە دیپلۆماسییەکەی یاوه‌ری له ئوردۆن خراونه‌ته که‌ره‌نتینه‌وه و ڕێ نادرێ هاتوچۆ بکه‌ن و بگه‌ڕێنه‌وه عێراق، تا ئێستاش دیار نییه که واده‌ی کۆبوونه‌وه‌ی لوتکه‌ی سێ وڵاته‌که بۆ که‌ی دوا ده‌خرێت.