ئاب 27, 2020 10:46 Asia/Tehran
  • ھێرشی چەکدارانی داعش بۆ سەر بنکەیەکی ئاسایشتی لە ڕۆژئاوای عێراق

دوابەدوای ھێرشی چەکدارانی تیرۆریستی داعش بۆ سەر بنکەیەکی ئاسایشتی لە ڕۆژئاوای عێراق، پێنج ئەندامی پۆلیسی ئەم وڵاتە کوژران و یان بریندار بوون.

بە پێی ڕاپۆرتی ڕۆژی پێنج شەممەی «ئەلعەھد»، «ئەحمەد جدیان» قایم قامی شاری «ئەلقائیم» لە پارێزگای ئەنباری ڕۆژئاوای عێراق لەم بارەیەوە ڕایگەیاندووە: لە ئەنجامی ئەم ھێرشە سێ کەس لە ئەندامانی پۆلیسی عێراق کوژراون و دووکەسی دیکەش بریندار بوونە.

ئەمەو لە لایەکی ئیکەوە، ھێرشی شەوانەی تیرۆریستانی داعش بۆ سەر گوندێک لە شاری خانەقین ھەڵکەوتوو لە پارێزگای دیالەی ڕۆژھەڵاتی عێراق کوژرانی کەسێکی سڤیل و ڕفێندرانی دووکەسی لێ کەوتەوە.

ھێزەکانی ئاسایشت ھەڵمەتی گەڕان و ڕاوەدوونانی بەربڵاوی ئەم تیرۆریستانەیان لە شوێنی ڕووداوەکە دەست پێ کردووە.

سەرباری شکست ھێنانی تاقمی تیرۆریستی داعش لە عێراق، ھێشتاش کۆمەڵێک لە ئەندامانی ئەم تاقمە ڕەشەکوژە  بۆ قەرەبوو کردنەوەی شکستەکانیان لە ناوچە جۆربەجۆرەکانی عێراق، ڕوویان لە کرداری تیرۆریستی و قەڵاچۆی خەڵکی سڤیلی شارە جۆربەجۆرەکانی ئەم وڵاتە کردووە.   

سەرپەیڤ