ئه‌یلوول 02, 2020 02:45 Asia/Tehran
  • تەقینەوەی ترۆمبیلێکی بۆمب ئاخنکراو لە ڕۆمادیی عێراق

تەقینەوەی ترۆمبیلێکی بۆمب ئاخنکراو لە شاری ڕۆمادیی ناوەندی پارێزگای ئەنباری عێراق، چەند بریندارێکی لێ کەوتەوە.

بە پێی ڕاپۆرتی سومریەنیوز، دامەزراوەی ڕاگەیاندنی ئاسایشتیی عێراق ئێوارەی ڕۆژی سێ شەممە لە ئاگاداری نامەیەک دا ڕایگەیاند، لە ئەنجامی ئەم تەقینەوەیە، ئەندامێکی ھێزەکانی ئاسایشت و دوو کەسی سڤیل بریندار بوون.

ڕێکخراوەی هەواڵگریی وەزارەتی نێوخۆی عێراقیش ڕۆژی دووشەممە لەبەیاننامەیەکدا باسی قۆڵبەستکرانی دوانزە تیرۆریستی کرد لە پارێزگای ئەنبار کە بۆ ئەنجام دانی کاری تیرۆریستی خۆیانیان ساز دابوو.

سەرباری شکست ھێنانی داعش لە نوامبەری ٢٠١٧ ھێشتاش شانە نووستووەکانی ئەم تاقمە تیرۆریستییە لە بڕێک لە ناوچەکانی عێراق جاروبار ھێرشێکی تیرۆریستی ئەنجام دەدەن.

سەرپەیڤ