ئه‌یلوول 06, 2020 08:14 Asia/Tehran
  • پەلامار بۆسەر کاروانی سەربازانی ئەمریکی لە بەغدا

سەرچاوە عێراقیەکان شەوی رابردوو باسی تەقینەوەی بۆمب لە سەر رێگەی جوڵەی کاروانی سەربازانی ئەمریکی لە شاڕێی شوعلە لە بەغدایان کرد .

 

لە ئەنجامی ئەم پەلامارەدا کەسێک بریندار بوو  وچەند ئۆتۆمبێلیش زیانیان پێگەیشت .

پێنجشەەمەی رابردووش پەکێجێکی تەقینەوە لەسەر رێگەی کاروانی لەشکەریانی ئەمریکی لە پارێزگەی زیقار تەقیەوە .

 ئەم کاروانە سەربازیە لە سەر رێگەی زیقار بۆ پارێزگەی موسەنا کەوتە بەر پەلاماری بۆمبی سەر رێگا .

 شەوی چوارشەممەی رابردووش بۆمبێکی لێوار رێگا لە سەر رێگەی جوڵەی کاروانی لەشکەریانی ئەمریکی لە شاڕێی پارێزگەی بابل تەقیەوە .

 سەرچاوە عێراقیەکان راپۆریاندا لەو پەلامارەدا کەسێک بریندار بوو و ئۆتومبێلێکی سەربازی ش زیانی پێگەیشت .

 لە دوو مانگی رابردوودا بە دوای داوای گەل و حکومەتی عێراق بۆ چوونەدەری لەشکەریانی ئەمریکی - پەلاماری سەر کاروانی هێزە ئەمریکیەکان لە عێراق زیاتر بووە .

 

سەرپەیڤ