وتەبێژی ئۆپراسیۆنە هاوبەشەکانی عێراق: چەند کەسێک لە پەیوەندی لەگەڵ ھێرشەکانی ھەولێر گیراون
«تەحسین خەفاجی» وتەبێژی ئۆپراسیۆنە هاوبەشەکانی عێراق ڕایگەیاندووە: چەند کەسێک لە پەیوەندی لەگەڵ هێرشە مووشەکییەکی سەر فڕۆکەخانەی هەولێر گیراون .
بە پێی ڕاپۆرتی کەناڵی ئاسمانیی سەحەر بەگێڕانەوە لە میدیاکانی عێراقەوە، «تەحسین خەفاجی» وتەبێژی ئۆپراسیۆنە هاوبەشەکانی عێراق وێڕای ئاماژە کردن بەمەی کە ، چەند کەسێکی تێوەگلاو لە کردنەئامانجی نێردە دیپلۆماسییەکان لە بەغدا و ئەنجامدەرانی هێرشە مووشەکییەکی سەر فڕۆکەخانەی هەولێر گیراون، جەختی کرد، گومانلێکراون بە ئەنجام دانی ئەو ھێرشانە لە ئێستادا لە ژێر لێپێچینەوەدان و لێکۆڵینەوە لەم بارەیەوە دەستی پێ کراوە.
ناوبراو وتیشی: جارێ ناتوانین زانیاریی زیاتر سەبارەت بەوانەی گیراون بڵاو کەینەوە، بەڵام دوای تەواوبوونی لێکۆڵینەوەکان ئەو لایەنە ئاشکرا دەکرێ کە لە پشت هێرشەکانەوە بووە.
وتەبێژی ئۆپراسیۆنە هاوبەشەکانی عێراق دووپاتی کردەوە، ئامادەین بۆ بەکارهێنانی هێز لە دژی هەر لایەنێک نێردە دیپلۆماسییەکان بکاتە ئامانج و دەستمان سووک ناکەین لەگەڵ هەر لایەنێک ئاسایشی عێراق بخاتە مەترسییەوە.
خەفاجی پێشی داگرت: وەک سەرکردایەتی ئۆپراسیۆنەکان خەریکی چڕبوونەوە لە سەر ئەوانەی پێڕەوی تاوانکاریی رێکخراو دەکەن، چونکە ئەرکی ئێمە پاراستنی وڵات و دابینکردنی ئاسایشت و سەقامگیرییە بۆ گەلی عێراق و نێردە دیپلۆماسییەکان.