ئەندام پەرلەمانێکی عێراق ڕایگەیاند: تورکیا بە نیازی داگیرکردنی کەرکوکە
«ڕێزان شێخ دلێر» ئەندام پەرلەمانی عێراق سەربە باڵی یەکێتیی نیشتیمانی ڕایگەیاند لە ھەڵوێستێکدا بەرامبەر بە لەشکرکێشییەکانی تورکیا بۆ سەر عێراق جەختی لەوە کردووەتەوە کە:تورکیا بە نیازی داگیرکردنی کەرکوکە.
بە پێی ڕاپۆرتی کەماڵی ئاسمانیی سەحەر بە گێڕانەوە لە ماڵپەڕی شارپرێس، «ڕێزان شێخ دلێر»، ئه‌ندامی په‌رله‌مانی عێراق له‌فراکسیۆنی یه‌کێتیی نیشتمانیی کوردستان ئاشکرای کرد: هه‌رێم داوای له‌عێراق کردووه سوپا ڕه‌وانه‌ی ناوچه سنورییه‌کان بکات.
ئەم پەرلەمانتارەی سەربە فراکسیۆنی یه‌کێتیی نیشتیمانی ڕاشیگه‌یاندووە : ویستی ڕه‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان، سه‌رۆک کۆماری تورکیا بۆ گێڕانه‌وه‌ی ده‌وڵه‌تی عوسمانی، بایەتێکی تازەو نامۆ نییه، ئه‌وه‌ی له‌ناوچه سنورییه‌کانی هه‌رێمی کوردستان ڕووده‌دات، نیشانده‌ری ئه‌وه‌یه کە تورکیا ده‌یه‌وێت بگاته پارێزگاکانی که‌رکوک و نه‌ینه‌واش.
«ڕێزان شێخ دلێر»، جەختی لەوەش کردووەتەوە کە، ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی تورکیا له‌ناوچه سنورییه‌کان کاری هه‌رێمی کوردستان نییه، به‌ڵکو ده‌بێت حکومه‌تی عێراق به‌و کاره هه‌ستێت.
ناوبراو پێی لە سەر ئەوەش داگرت کە، هه‌رێمی کوردستان داوای له حکومه‌تی فیدراڵی کردووه سوپای عێراق بۆ دورخستنه‌وه‌ی هێزه‌کانی تورکیا له ناوچه سنورییه‌کان ڕه‌وانه بکات.