تشرینی یه‌که‌م 12, 2020 07:30 Asia/Tehran
  • لە ئەمڕۆوە : گه‌شته‌ ئاسمانیه‌کانی نێوان عێراق و ئێران ده‌ستپێده‌کاته‌وه‌

وەزیرى گواستنەوەى عێراق ڕایگه‌یاند: گەشتەکانى هێڵى ئاسمانى عێراقى بۆ ئێران ده‌ستپێده‌کاته‌وه‌.

 

ناسر حەسەن شبلى، وەزیرى گواستنەوەى عێراق رایگەیاند: لە ئەمڕۆ دوشەممەوە  گەشتە ئاسمانیەکانى هێڵى ئاسمانى عێراق بۆ تاران و مەشهەد دەستپێدەکاتەوە، راشگەیاند: دەستپێکردنەوەى گەشتەکان دواى ئەوەدێت کە رەزامەندى دەسەڵاتى فرۆکەوانى ئێرانیان بۆ ئەنجامدانى گەشتى ئاسمانى راستەوخۆ لە فڕۆکەخانەکانى بەغدا و نەجەفەوە بۆ فرۆکەخانەکانى تاران و مەشهەد وەرگرتوە.

ده‌ستپێکردنه‌وه‌ی گه‌شته‌ ئاسمانیه‌کانی عێراق و ئێران لەکاتێکدایە رۆژى 25 ئەیلولى رابردوو دەسەڵاتى فڕۆکەوانى عێراق گەشتە ئاسمانیەکانى بۆ ئێران ڕاگرت.

سەرپەیڤ