تشرینی یه‌که‌م 14, 2020 07:29 Asia/Tehran
  • گیرانی سەرکردەیەکی داعش لە باکووری عێراق

وەزارەتی نێوخۆی عێراق شەوی چوارشەممە باسی گیرانی سەرکردەیەکی تاقمی تیرۆریستیی داعشی کرد لە پارێزگای «کەرکوک»ی باکووری ئەم وڵاتە.

بە پێیز ڕاپۆرتی ھەواڵدەریی تەسنیم، وەزارەتی نێوخۆی عێراق ڕایگەیاند: ئەم سەرکردەیەی تاقمی تیرۆریستی داعش لە ھەڵمەتی ھێزەکانی عێراق لە ناوچەی «داقوق»ی پارێزگای کەرکوک گیراوە.

سەرباری شکست ھێنانی تاقمی تیرۆریستی داعش لە عێراق، ھێشتاش کۆمەڵێک لە ئەندامانی ئەم تاقمە ڕەشەکوژە  بۆ قەرەبوو کردنەوەی شکستەکانیان لە ناوچە جۆربەجۆرەکانی عێراق، ڕوویان لە کرداری تیرۆریستی و قەڵاچۆی خەڵکی سڤیلی شارە جۆربەجۆرەکانی ئەم وڵاتە کردووە.

تاقمی تیرۆریستی داعش لە ساڵی ٢٠١٤دا بە پشتیوانیی دراڤی و سەربازیی ئەمریکاو هاوپەیمانە ڕۆژئاوایی و عەرەبییەکانی ئەم وڵاتە، لەوانە عەرەبستان و تورکیا، وێڕای پەلاماردانی عێراق دەستی گرت بە سەر بەشگەلێکی بەربڵاوی ناوچەکانی باکوورو ڕۆژئاوای ئەم وڵاتەو دڕندەکاریی زۆری ئەنجام دا. لەو کاتەوە هەتاکوو ئێستا هێزەکانی عێراق بە یارمەتیی حەشدی شەعبی و هێزی پێشمەرگە و یارمەتییە موستەشارییەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێران زۆرێک لە ناوچەداگیر کراوەکانیان  لە تیرۆریستانی داعش سەندووەتەوەو لە کردەوەدا کاری داعش لە عێراق دا کۆتایی پێ هاتووە.

سەرپەیڤ