کوژرانی سێ تیرۆریستی داعش لە باکووری عێراق
https://kurdish.sahartv.ir/news/عێراق-i389071-کوژرانی_سێ_تیرۆریستی_داعش_لە_باکووری_عێراق
وەزارەتی بەرەڤانیی عێراق باسی کوژرانی سێ تیرۆریستی داعشی کردووە لە باکووری عێراق.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
تشرینی دووه‌م 12, 2020 19:59 Asia/Tehran
  • کوژرانی سێ تیرۆریستی داعش لە باکووری عێراق

وەزارەتی بەرەڤانیی عێراق باسی کوژرانی سێ تیرۆریستی داعشی کردووە لە باکووری عێراق.

بە پێی ڕاپۆرتی ھەواڵدەریی ئیسنا، بنکەی ڕاگەیاندنی وەزارەتی بەرەڤانیی عێراق ئێوارەی ڕۆژی چوارشەممە لە ئاگاداری نامەیەک دا ڕایگەیاند: لە ھێرشی ئاسمانیی سەرکردایەتیی ئۆپراسیۆنی ھاوبەشی عێراق بۆ سەر بنکەی تیرۆریستانی داعش لە بەرزاییەکانی « قەرەجوغ»ی پارێزگای نەینەوای باکووری عێراق سێ تیرۆریست کوژران و بنکەکەشیان خاپوور کرا.

بە پێی ئەم ئاگاداری نامەیە، ئۆپراسیۆنی ھێزەکانی ئاسایشتی عێراق بۆ ناس کردن، ڕاماڵین و ڕاوەدوونانی بەرماوەکانی داعش لە ناوچە جۆربەجۆرەکانی ئەم وڵاتە بۆ پێشگرتن بە سەرھەڵدانی دووبارەیان ئەنجام دەگرێت.

سوپاو ڕێکخراوەی حەشدی شەعبیی عێراقیش لە ماوەی ڕۆژانی ئەم دواییە ئۆپراسیۆنێکی بەربڵاویان لە پارێزگاکانی ئەنبارو سەلاحەددین دەست پێ کردووە.