پەرە سەندنی ئاڵووێری بازرگانیی نێوان ئێران و عێراق لە سنووری سومارەوە
https://kurdish.sahartv.ir/news/عێراق-i389280-پەرە_سەندنی_ئاڵووێری_بازرگانیی_نێوان_ئێران_و_عێراق_لە_سنووری_سومارەوە
قایم قامی شارستانی «مەندەلی»ی عێراق باسی پەرە سەندنی ئاڵووێری بازرگانیی نێوان ئێران و عێراقی کرد لە سنووری سومارەوە.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
تشرینی دووه‌م 17, 2020 17:27 Asia/Tehran
  • پەرە سەندنی ئاڵووێری بازرگانیی نێوان ئێران و عێراق لە سنووری سومارەوە

قایم قامی شارستانی «مەندەلی»ی عێراق باسی پەرە سەندنی ئاڵووێری بازرگانیی نێوان ئێران و عێراقی کرد لە سنووری سومارەوە.

بە پێی ڕاپۆرتی ھەواڵدەریی «مەعلومە»، «مازن خۆزاعی» قایم قامی شارستانی «مەندەلی»ی عێراق ڕۆژی سێ شەممە ڕایگەیاند:  ئاڵووێری بازرگانیی نێوان ئێران و عێراق لە بوارگەی «سومار_مەندەلی» لە چاو مانگەکانی ڕابردوو ھەڵکشانێکی لە سەدا دەی ھەبووە.

«ئەلخۆزاعی» بە دەربڕینی ئەمەی کە برەوپەیدا کردنی ئاڵووێری بازرگانیی نێوان ئێران و عێراق ھەلی ئیش و کارێکی زیاتر لەم ناوچەیەدا بۆ ھەردووک لا دەڕەخسێنێ، وتیشی: لە ماوەی مانگەکانی داھاتوو بە چارەسەر کردنی گرفتەکانی گومرگی، بازرگانیی دوو لایەنە برەوێکی زیاتر پەیدا دەکات.

بوارگەی سوار_مەندەلی کە بەرلەمە دوو ڕۆژ لە حەوتەدا چالاکیی دەنواند، بە لابردنی بڕگەی بەرتەسکییەکانی کاڵاو کەل و پەل بە شێوەی ٢٤ کاژێرە چالاکی دەنوێنێ.