ئەمریکا ھێزە سەربازیەکانی لە عێراق و ئەفغانستان کەمدەکاتەوە
وه‌زاره‌تی به‌رگریی ئه‌مریکا رایگه‌یاند که پێش کۆتایی هاتنی ماوه‌ی سه‌رۆکایه‌تیی دۆناڵد تره‌مپ، ژماره‌ی سه‌ربازه‌کانیان له عیراق و ئه‌فغانستان بۆ دوو هه‌زار و 500 سه‌رباز که‌م ده‌که‌نه‌وه.
له راگه‌یه‌ندراوێکدا، وه‌زاره‌تی به‌رگریی ئه‌مریکا رایگه‌یاندوه که به‌نیازن پێش کۆتایی هاتنی سەرۆکایەتی سه‌رۆکی ئێستای وڵاته‌که‌یان، دوو هه‌زار سه‌رباز له ئه‌فغانستان و 500 سه‌ربازیش له عیراق بکشێننه‌وه.
به کشانه‌وه‌ی ئه‌و سه‌ربازانه، ته‌نها دوو هه‌زار و 500 سه‌رباز له عیراق و ئه‌فغانستان ده‌مێننه‌وه که له ئێستادا ژماره‌یان له عیراق سێ هه‌زار سه‌رباز و له ئه‌فغانستانیش چوار هه‌زار و 500 سه‌ربازه.
پێشتر چه‌ند به‌رپرسێکی سه‌ربازیی ئه‌مریکا هۆشدارییان به دۆناڵد تره‌مپ دابوو له کشانه‌وه‌ی ته‌واوی هێزه سه‌ربازییه‌کان له عیراق و ئه‌فغانستان و ئامۆژگاریی ئه‌وه‌یان کردبوو که هێزه‌کان که‌م بکاته‌وه نه‌ک به‌ته‌واوی چۆڵی بکات.