گه‌شته ئاسمانییه‌کانی عێراق و وڵاتانی ئه‌وروپا ده‌ستپێده‌کاته‌وه
وه‌زاره‌تی گواستنه‌وه‌ی عێراق ڕایگەیاند" مانگی داهاتوو گه‌شته ئاسمانییه‌کانی عێراق و وڵاتانی ئه‌وروپا ده‌ستپێده‌کاته‌وه".
لەڕاگەیەندراوێکدا وەزارەتی گواستنەوەی عێراق بڵاویکرده‌وه، دوای کاراکردنه‌وه‌ی هێڵه‌کانی ئاسمانی عیراقی، بڕیاردراوه وه‌ک قۆناغی یه‌که‌م، گه‌شته‌کان راسته‌وخۆ له فڕۆکه‌خانه‌کانی عیراقه‌وه بۆ هه‌ریه‌ک له‌شاره‌کانی به‌رلین، دۆسلدۆرف، فرانکفۆرت، له‌نده‌ن، کۆپنهاکن ده‌ستپێبکاته‌وه.
باسی له‌وه‌شکردووه، فه‌رمانکراوه به‌سه‌رجه‌م نووسینگه سه‌ره‌کییه‌کان و بریکاره‌کانی ناوخۆ و ده‌ره‌وه پێشوازی له هاوڵاتیان بکه‌ن به‌مه‌به‌ستی به‌ده‌ستهێنانی بلیتی گه‌شته‌کانیان.
راشیگه‌یاند" بۆ نوێکردنه‌وه‌ی گرێبه‌ست بۆ کۆمپانیاکان، بڕیاردراوه به‌کاراکردنه‌وه‌ی شێوازی پێشووی به‌ده‌ستهێنانی بلیتی گه‌شته‌کان و پێشکه‌شکردنی ده‌رخسته و خزمه‌تگوزاری زیاتر".