تشرینی دووه‌م 20, 2020 06:48 Asia/Tehran
  • جەختی سەرۆک کۆماری عێراق لە سەر ھاوکاریی نێونەتەوەیی بۆ کەم کردنەوەی ئاڵۆزییەکانی ناوچەکە

سەرۆک کۆماری عێراق لە سەر بەردەوامیی ھاوکاریی نێونەتەوەیی بۆ خەباتی دژی تیرۆریزم و کەم کرانەوەی ئاڵۆزییەکانی ناوچەکە پێی داگرت.

بە پێی ڕاپۆرتی نووسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆک کۆمارەتیی عێراق، «بەرھەم ساڵح» سەرۆک کۆماری عێراق ڕۆژی پێنج شەممە ڕایگەیاند:شەڕی دژی تیرۆریزم ھەر بەردەوامە و ھاریکاریی نێونەتەوەیی لە درێژەی بەرنگار بوونەوەی تاقمە تیرۆریستەکان وەک مەترسییەکی واوەسنووری و ھەڕەشەی سەر ھەمووان پێویستە.

سەرۆک کۆماری عێراق پێی داگرت: ھێزە ئاسایشتییەکانی عێراق توانیویان شکست بە تیرۆریستانی داعش بھێنن، بەڵام بڕێک لە شانەکانی لە ناوچە جۆربەجۆرەکانی وڵات، جاروبار لە ھەوڵی ھەڕەشەکردن لە سەقام و ئاسایشتی شارومەندانن.

بەرھەم ساڵح وتیشی: دام و دەزگا ئاسایشتییەکان بە ھاواھەنگیی ھاوپەیمانیی نێونەتەوەیی خەریکی ڕاوەدوونانی تیرۆریستانن بۆ پێشگرتن بە وەدی ھاتنی ئامانجە نەگریسەکانیان

سەرۆک کۆماری عێراق لە کۆتایی دا لە سەر گرینگایەتیی کەم کرانەوەی ئاڵۆزییەکان لە ناوچەکەو داخرانی ڕێگای ئەو تاقمە تیرۆریستە توندئاژۆیانەی کە بۆشایی و قەیڕانەکان بۆ ھەڕەشەکردن لە ئاشتی و ئاسایشتی کۆمەڵایەتی دەقۆزنەوە، پێی داگرت.

 

سەرپەیڤ