تشرینی دووه‌م 23, 2020 10:33 Asia/Tehran
  • ھێرشی داعش بۆ سەر پارێزگای ئەنباری عێراق سێ کوژراوی لێ کەوتەوە

تیرۆریستانی داعش وێڕای پەلاماردانی ترۆمبیلێک و گەڵابەیەک لە شارستانی «ڕۆتەبە» لە ڕۆژئاوای پارێزگای ئەنباری عێراق سێ کەسی سڤیلیان کوشت.

بە پێی ڕاپۆرتی ھەواڵدەریی شەفەق نیوز، «عیماد ڕیشاوی» قایم قامی شارستانی «ڕۆتەبە» سەرلەبەیانیی ڕۆژی دووشەممە ڕایگەیاند: چەکدارانی تیرۆریستی داعش بە دانانی بۆسە لە گەورەڕێی ڕۆژھەڵاتی شارستانی «ڕۆتەبە» دەستیان لە ترۆمبیلێکی سواری و گەڵابەیەک کردەوە کە لە ئەنجام دا سێ کەسی خەڵکی «جنسیە» کوژران.

بە قسەی کاربەدەستانی سیاسیی عێراق چەکدارانی داعش دوای کوشتنی ئەو سڤیلانە لە ھەنگاوێکی دڕندەکارانەو نامرۆڤانەدا تەرمەکانیان سووتاندوون.

ڕۆژی ڕابردووش تیرۆریستانی داعش ھێرشیان کردە سەر ناوچەی «ئەلمەسحەک» لە شارستانی بیجی لە باکووری پارێزگای سەلاحەددین کە لە ئەنجام دا ١١ شارومەندی عێراقی لەوانە ٩ کەسی لەشکری کوژران.

سەرپەیڤ