کانونی یه‌که‌م 10, 2020 01:39 Asia/Tehran
  • ھێرشی تیرۆریستانی داعش بۆ سەر بنکەیەکی سوپای عێراق لە پارێزگای ئەنبار

سەرچاوەیەکی ئاسایشتی لە پارێزگای ئەنباری عێراق باسی ھێرشی تیرۆریستانی داعش بۆ سەر بنکەیەکی سوپای عێراق و کوژران و برینداری حەوت کەسی کرد.

بە پێی ڕاپۆرتی بەغدائەلیەوم، سەرچاوەیەکی ئاسایشتی لە پارێزگای ئەنباری  ڕۆژئاوای عێراق ڕۆژی چوارشەممە ڕایگەیاند: تیرۆریستان ھێرشیان کردووەتە سەر بنکەی تیپی ٢٩ی لەشکری حەوتەمی سوپای عێراق لە نێوان شاری «ھیت»و ناوچەی «بەغدادی» لە ڕۆژئاوای پارێزگای ئەنبار کە لە ئەنجامی ئەم ھێرشە سێ لەشکریی عێراقی کوژران و چوار کەسی دیکەش بریندار بوون.

بە پێی ئەم ڕاپۆرتە بەم ھێرشە ھێزەکانی ئاسایشت لە سەرتاسەری ناوچەکە لەد سەرھەست کراون و لە چەند ناوچەیەکیش دا لەگەڵ تیرۆریستاندا تێک ھەڵچوونە.

«تەحسین خەفاجی» وتەبێژی سەرکردایەتیی ئۆپراسیۆنی ھاوبەشی عێراق  ڕایگەیاندووە: تیرۆریستان ڕەوشتیان نالەبارەو لە ئێستادا ھێزەکانی ئاسایشت توانیویانە زۆرێک لە شاڵاوەکانیان بەرپەرچ بدەنەوە.

سەرپەیڤ