کانونی یه‌که‌م 17, 2020 11:02 Asia/Tehran
  • تیرۆر کرانی مامۆستایەکی زانکۆ لە ڕۆژھەڵاتی عێراق

سەرچاوە خۆجێییەکان باسی تیرۆری مامۆستاو یاریدەری سەرۆکی کۆلیژی پزیشکیی «ئەلعیمار» لە پارێزگای «میسان»ی ڕۆژھەڵاتی ئەم وڵاتەیان کرد.

بە پێی ڕاپۆرتی ڕۆژی پێنج شەممەی بەغدا ئەلیەوم، سەرچاوە خۆجێییەکان ڕایانگەیاندووە، ئەم مامۆستایەی زانکۆ کە ناوی «ئەحمەد شەریفی»یە، لە لایەن دوو ماتۆڕسوارەوە لە ناوەڕاستی شاری «ئەلعیمارە»ی ناوەندی پارێزگای میسان تیرڕۆر کرا.

وەزارەتی فێرکاریی باڵاو پەروەردەی زانستیی عێراق، تیرۆرکرانی ئەم مامۆستایەی زانکۆی بە توندی ئیدانە کردووە.

لێژنەی باڵای مافی مرۆڤیش وێڕای داخوازی بۆ داکۆکی کران لە مامۆستایانی زانکۆکان، لە بارەی گەڕانەوەی سەردەمی ھەڵکوتانە سەر مامۆستایانی زانکۆو تیرۆر کرانیان وشداریی داوە.

تیرۆرو مرۆڤ ڕفاندن لە عێراق کە ڕۆژنامەنووسان، زانکۆییەکان و ھەڵسوڕاوانی لاوی عێراقی دەکەنە ئامانج، پەرەی سەندووە.

سەرپەیڤ