کانونی یه‌که‌م 23, 2020 06:37 Asia/Tehran
  • ھەنگاوە ئاسایشتییەکانی عێراق بۆ ڕاگرتنی ھێرشی بەڕۆکێتی سەر ناوەندە دیپلۆماسییەکان لەم وڵاتە

سەرکردایەتیی ئۆپراسیۆنی ھاوبەشی عێراق باسی لە بەرگیرانی ھێندێک ھەنگاوی ئاسایشتیی کرد بۆ ڕاگرتنی ھێرشی بەڕۆکێتی سەر ناوەندە دیپلۆماسییەکانی ئەم وڵاتە.

بە پێی ڕاپۆرتی ئیرنا، سەرلەشکر «تەحسین خەفاجی» وتەبێژی فەرمیی  سەرکردایەتیی ئۆپراسیۆنی ھاوبەشی عێراق شەوی سێ شەممە ڕایگەیاند: ئەم پێکھاتەیە بە تەگبیری ھەواڵگری و ئاسایشتی کارێکی گەورە لە ئاراستەی پێش گرتن بە ھێزشی سەر دامەزرلوەو ئامانجە گرینگەکانی وڵات لەوانە باڵوێزخانەو نوێنەرایەتییە دیپلۆماسییەکان ئەنجام دەدات.

وتیشی: سەرکردایەتیی ئۆپراسیۆنی ھاوبەشی عێراق و دەزگا ئاسایشتییەکان بە پێی فەرمانی سەرکردایەتیی گشتیی ھێزە چەکدارەکان لە سەر گوشاری خۆیان بۆ سەر ئەو تاقمالنەی کە بەدەر لە چوارچێوەی دەوڵەت چەک بەکار دێنن و ئاسایشت و دەستەڵاتی وڵات دەخەنە مەترسییەوە، بەردەوام دەبێت.

ئەو وتانەی «خەفاجی» لە کاتێکدایە کە باڵوێزخانەی ئەمریکا لە بەغدای پێتەختی عێراق شەوی دووشەممەی ڕابردوو کەوتە بەر ھێرشی بەڕۆکێت.

سەرپەیڤ