کانونی یه‌که‌م 23, 2020 17:26 Asia/Tehran
  • یاریدەری والیی داعش لە عێراق دا کوژرا

وتەبێژی فەرماندەی گشتیی هێزە چەکدارەکانی عێراق لە لێدوانێکدا ڕایگەیاند کە ، یاریدەری والیی داعش لە عێراق دا بە ھۆی دەزگای دژە تیرۆرەوە کوژراوە.

بە پێی ڕاپۆرتی کەناڵی ئاسمانیی سەحەر بە گێڕانەوە لە میدیاکانی عێراقەوە، «یەحیا ڕەسول» وتەبێژی فەرماندەی گشتیی هێزە چەکدارەکانی عێراق ئەمڕۆ چوارشەممە ٢٣ی دیسامبەر ڕایگەیاند: یەکەکانی دەزگای دژە تیرۆر، بەرەبەیانیی ئەمڕۆ، دوو ئۆپراسیۆنیان لە ناوچەکانی باشووری پارێزگاری کەرکوک و ڕۆژئاوای بەغدای پێتەختی عێراق ئەنجام دا کە سەرکەوتنی باشی بەداوە بوو.

«یەحیا ڕەسوڵ» جەختی لەوەش کردەوە کە،هێزە تەکتیکییە تایبەتەکان لە ھەڵمەتێکی کوتوپڕدا بە کۆپتەر ھەڵیانکوتاوەتە سەر «دۆڵی چایی» و پەلاماری خەندەقێکی داعشیان داوە کە لە ئەنجام دا دوو بەرماوەی خۆکوژی تیرۆریستانی داعش کوژراون .

وەک لە ڕاپۆرتەکەدا ھاتووە، یەکێک لەو دوو داعشەی کە لەو هێرشەی سنووری پارێزگای کەرکوک دا کوژراوە، یاریدەدەری والی داعش بووە لە عێراق.

 وتەبێژی فەرماندەی گشتیی هێزە چەکدارەکانی عێراق ئاماژەی بەوەش کردووە کە، لە ھەڵمەتێکی دیکەش دا هێزەکانی دژەتیرۆر توانیویانە دوو تیرۆریستی داعش لە ئەبوغرێب دەستگیر بکەن.

سەرپەیڤ