کانونی یه‌که‌م 29, 2020 14:01 Asia/Tehran
  • ھاوکاریی دوولایەنەی دراڤی و بانکی تەوەرەی وتووێژەکانی نێوان «ئەردەکانیان»و سەرۆکی بانکی ناوەندیی عێراق بوو

وەزیری وزەی ئێران و سەرۆکی بانکی ناوەندیی عێراق لە بارەی ھاوکارییەکانی دوولایەنەی نێوان ئێران و عێراق لە بواری دراڤی و بانکی وتووێژیان کرد.

بە پێی ڕاپۆرتی ئیرنا، وەزیری وزەی ئێران ڕۆژی سێ شەممە لە دیدار لەگەڵ «مستەفا مئخیف» سەرۆکی بانکی ناوەندیی عێراق لە بارەی ھاوکاریی  دوولایەنەی نێوان ئێران و عێراق لە بواری دراڤی و وەرگرتنەوەی  قەرزەکانی ئێران لە عێراق لە بەر فرۆشتنی گازو کارەبا بەو وڵاتەو چۆنیەتیی بژاردنی ئەو قەرزانە وتووێژیان کرد.

ھەردووک لا لەو دیدارەدا پرس و بابەتگەلی دراڤی و دوولایەنەو پەیوەندییەکانی ئێران و عێراقسان لە ئارڕاستەی بەرژەوەندیی ھاوبەشی دوو وڵات تاوتوێ کرد.

وەزیری وزەی کۆماری ئیسلامیی ئێران سەرلەبەیانیی ئەمڕۆ بە سەرۆکایەتیی شاندێک گەییشتە بەغدا.

ئەردەکانیان بەرلەوە لەگەڵ وەزیری کارەباو بازرگانیی عێراقیش دیدارو وتووێژی کرد بوو.

سەرپەیڤ