کانونی یه‌که‌م 29, 2020 15:28 Asia/Tehran
  • ئەردەکانیان: دوای ٦ ساڵ پەک کەوتن، لێژنەی ھاوکاریی عێراق و ئێران کارا دەبێتەوە

وەزیری وزەی کۆماری ئیسلامیی ئێران کە سەرلەبەیانیی ئەمڕۆ سێ شەممە بە سەرۆکایەتیی شاندێک گەییشتە عێراق، ڕایگەیاند: دوای ٦ ساڵ پەک کەوتن، لێژنەی باڵای ھاوکاریی ئابووری و بازرگانیی نێوان عێراق و ئێران لەماوەی حەوتەکانی داھاتوو لە تاراندا کارا دەبێتەوە.

«ڕەزا ئەردەکانیان» دوای کۆتایی ھاتنی ڕاوێژی لەگەڵ وەزیری بازرگانیی عێراق لە نێو ئاپۆڕەی پەیامنێرانی ئێرانی دا وتی: تاران لە ماوەی حەوتەکانی داھاتوو دوای شەش ساڵ پەک کەوتنە دەبێتە میوانداری کۆبوونەوەی لێژنەی باڵای ھاوبەشی ھاوکاریی ئابووری و بازرگانیی نێوان عێراق و ئێران.

وتیشی:شاندێکی پسپۆڕ لە لایەن دەوڵەتی عێراقەوە بەشداریی کۆبوونەوەکە دەکات و لە بەرامبەردا دەوڵەت و کەرتی تایبەتیی ئێران ڕاوێژێکی چڕوپڕیان بۆ گەشە پێ دانی ھەرچی زیاتری پەیوەندییە دوو قۆڵییەکان لەگەڵ لایەنی عێراقی دا دەبێت.

وەزیری بازرگانیی عێراقیش ھەر لەو وتووێژەدا لەگەڵ پەیامنێران وێڕای خۆشحاڵی دەربڕین لە گەشتی شاندەکەی ئێران بۆ عێراق پێی داگرت: کۆبوونەوەی لێژنەی باڵای ھاوبەشی ھاوکاریی ئابووری و بازرگانیی نێوان عێراق و ئێران لە ماوەی دوو حەوتەی داھاتوو لە تاراندا بەڕێوە دەچێت.

سەرپەیڤ