پیرۆزبایی «مستەفا کازمی» بە کوردی
سەرۆک وەزیرانی عێراق بەبۆنەی سەری ساڵی زاینیی پەیامێکی بە کوردی بڵاوکردەوە و رایگەیاند، ئومێدی ئاشتی و ئاسایش بۆ گەلانی عێراق دەخوازێت و حکومەتەکەی لەگەڵ گەل پێکەوە ئاستەنگییە گەورەکانیان تێپەڕاندوە و لەئێستادا کار بۆ گەشەپێدانی وڵات دەکەن.
«مستەفا کازمی»سەرۆک وەزیرانی عێراق بەبۆنەی سەری ساڵی زاینیی لەپەڕەی فەرمیی خۆی لەتویتەر پۆستێکی بەزمانی کوردی بڵاوکردوەتەوە و ئاماژەی بەوەکردوە کە، هەموو ساڵێک خەڵکی ئێمە لەسەرانسەری عێراق لەخۆشیدا بن و ئاشتی دەخوازم بۆ گەلی خۆمان و سەراپای جیهان.
باسی لەوەشکردوە، پێکەوە بەرپرسیارێتیمان هەڵگرت و ئاستەنگییە گەورەکانمان تێپەڕاند، هەر پێکەوەش درێژە بەکاروانی گەشەپێدان دەدەین تا گەیشتن بە کەناری ئارامی و ئەھوەنی.
کازمی جارێکی دیکە جەختی لەجێبەجێکردنی کارنامەی چاکسازی کردەوە و باسی لەوەکرد کە، گەل شایستەی چاکسازییەکە لە چاو ئەو ھەموو قوربانیانەی.
ئەمڕۆ ھەینی یەکەمی ژانویەی ساڵی ٢٠٢١ دەستپێکی ساڵی تازەی زایینییە