کانونی دوھەم 11, 2021 07:19 Asia/Tehran
  • گیرانی ئەندامێکی گرینگی داعش لە «کەرکوک»ی عێراق

دەزگای ئاسایشتی عێراق باسی گیرانی ئەندامێکی گرینگی تاقمی تیرۆریستی داعشی کردووە لە پارڕێزگای«کەرکوک».

بە پێی ڕاپۆرتی ڕووسیا ئەلیەوم، دەزگای ئاسایشتی عێراق ڕۆژی یەکشەممە ڕایگەیاند: ئەم ئەندامەی داعش کە «ئەبو ئەنەس»ی ناوە لەو ئەندامە مەترسیدارانەی تاقمی ناسراو بە «ئەشبالۆلخەلافە»یە کە لە ھێرشی جۆربەجۆردا بۆ سەر ھێزە ئاسایشتییەکانی عێراق لە پارێزگای «سەلاحەددین» ڕۆڵی ھەبووە.

«ئەشبالۆلخەلافە» بەو گوردانانە دەگوترێت کە لە گەنجانی داعشی پێکھاتوون و داعش بۆ ھێرشی خۆکوژی و سەربڕینی دیلەکان ڕایدەھێنان.

ھێزەکانی عێراق ھەروەھا لە ڕەوتی ھەڵمەتی پشکنین لە ناوچەی «جزیرە» لە ڕۆژھەڵاتی فەللوجە لە پارێزگای «ئەنبار» لە ڕۆژئاوای عێراق توانییان دوو سەرکردەی داعش قۆڵبەست کەن.

سەرپەیڤ